شبكة لالش الاعلامية

چاوان پيستێ هشك دێ چارەسەر كه‌ى 

چاوان پيستێ هشك دێ چارەسەر كه‌ى 

وشه‌:

كاتێك باس لەپێست دەكرێت، هەمووان خەون بە پێستێكی لووس و نەرم و سروشتییەوە دەبینینن، خراپترین پێست و هەستیارترین پێست، پێستی وشكە، بۆیە پێویستە بە وریایییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئەمانە چەندات ڕێن بۆ ئەوەی پێستی وشك باشتر و تەندروست تر بێت.

یەكەم: پرژەی ئاو، یەكێك لەو هۆكارانەی كە دەبێتە هۆی تەڕكردنەوەی پێست بەكارهێنانی ئاوە بە شێوەی پرژ یان سپرا، چونكە وا دەكات بڕێكی زیاتر ئاو لەلایەن پێستەوە بمژرێت، باسترە دوای تەڕكردنی پێست بە سپرای ئاو جێڵی ئالۆڤێرا بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتر ئاو بكات بە پێست و بە شێداری بمێنێتەوە.

دووەم: زەیتی گوێز هیند، باشترین چارەسەر بۆ پێستی وشك بەكارهێنانی زەیتی زەیتوونە، چونكە بڕێكی زۆر چەوری گرنگی تێدایە كە یارمەتی شێداری پێست دەدات و پێست پڕ و گۆشتن دەكات و چینێكی پارێزەر دروست دەكات، دژی تیشكە زیان بەخشەكانی خۆرە و ڕێ لە پیربوون دەگرێت.

سێیەم: هەنگوین، یەكێكە لەو پێكهاتە سروشتیانەی تر كە بۆ پێستی وشك بەكاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید و دژە بەكتریا و ڕێ لە دروستبونی بەكتریا و هەوكردن دەگرێت، یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی زیانەكانی شانەی پێست دەدات، بۆ ماوەی 10 خولەك بۆ پێستت بەكاری بهێنە و دواتر بیشۆ، دەتوانرێت لەگەڵ چەندان پێكهاتەی تر تێكەڵ بكرێت وەكو شەكر كە چەندان گرفتی پێست چارەسەر دەكات.

چوارەم: شیر، ئەو كەسانەی پێستیان وشكە زۆر كات تووشی خورانی پێست دەبن، چونكە كەمبوونەوەی شێداری پێست تووشی خوران دەكات، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەی شیر بەكاربهێنن، شیر یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات، بۆیە لەگەڵ ئاوی خۆشتن تێكەڵ بكرێت، بۆ ئەوەی چارەسەری وشكی پێست بكات.ئەگەر پێستی دەموچاوت تووشی وشكی بوو باشترە بۆ ماوەی پێنج خولەك بە پێستەوە بمێنێتەوە و دواتر بشۆردرێت بەمشێوەیە لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە نەرم و بریقەداربوونی پێست دەكەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان چاڤێن خۆ  ژ هشكبوونێ دێ پارێزی؟

Lalish Duhok

گووگل دێ ب 39 زمانێن دیتر نەخشەیان بەلاڤ کەت

Lalish Duhok

پیڤازێ بۆ درێژکرنا پرچێ بکاربينە

Lalish Duhok