شبكة لالش الاعلامية

ب چەند رێيان وه‌ل هه‌ڤژينێ خۆ بكه‌ ته‌ماشه‌ى خانمێن دی نەکت

ب چەند رێيان وه‌ل هه‌ڤژينێ خۆ بكه‌ ته‌ماشه‌ى خانمێن دی نەکت
وێستگە ستایل-

هەرچەندە خاوەن جوانیەکی بێ وێنە بێت، هەمیشە خانمان ترسیان لەوە هەیە هاوسەرەکەیان سەیری خانمی دیکە بکات و خیانەتی لێبکات و کێشە بکەوێتە نێوانیانەوە.

خیانەتی هاوسەرگیریش بەشێوەیەکی بەربڵاو ڕۆژانە گوێبیستی دەبین و دەبێتە هۆکاریک بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان، بەڵام پێش ئەوەی بکەویتە نێو ئەو کێشەیەوە، تۆی خانم دەتوانیت بە پەیڕەویکردنی ئەم ڕێنماییانە ڕێگریی لە خیانەتی هاوسەرەکەت بکەیت، بیخەیتە ژێر کارگەری خۆشەویستی بەردەوامی خۆتەوە.

1-خانمێتی خۆت دەربخە، چونکە سەرنجڕاکێشی و بایەخدان بە خۆت نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییە، هەوڵبدە هەمیشە بە جوانترین شێوە دەرکەویت لە بەردەمیدا و گرنگی بە شیکی و جلوبەرگ و بۆن و پاکوخاوێنی خۆت بدەیت.

2-دووربکەوەرەوە لە توڕەیی و گفتوگۆکردن بە بێزاری، هەوڵبدە زۆر ئارام و لەسەرخۆ بیت و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەکان بکەیت و دووربکەویتەوە لە وشە و ڕستەی ناخۆش، تا وایلێبکەیت هەست بە ئارامی بکات لە ماڵەوە.

3-پشتیوانی بە لە هەموو کاروبارێکدا و هێز و توانای پێ ببەخشە، تا هەست بە دڵنەوایی و ئازای خۆی بکات لە ژیاندا متمانەی بە خۆی بێت، هەست بکات تۆ وەک پاڵەوانێک تەماشای ئەو دەکەیت.

4-کاتێک هەستی خۆی دەردەبڕێت و لە کەشێکی ڕۆمانسیدایە، تۆش وەک ئەو بەو هەوڵمەدە بیشکێنیت و دووربکەویتەوە و قسەی ناخۆش بکەیت.

5-هاوبەشی پێ بکە لە هەموو کاروبارێکدا، هەتا ئەگەر بابەتەکە بێ بایەخیش بێت، تا هەست بکات تۆ بایەخی پێ دەدەیت و حەز بە ڕاو پێشنیارەکانی ئەو دەکەیت.

6-وەک هاوڕێیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکە، نەک وەک ئەوەی ئەو سەرۆکی ماڵە یان حاکمی ماڵە، چاودێری مەکە، هەوڵبدە دوو هاوڕێی نزیک بن لەیەکەوە تا هەست بە ئارامی بکەن لەهەموو کاروبار و کێشەیەکدا هاوبەشی بەیەک بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەرمانێ دژى قەلەويێ هات ديتن 

Lalish Duhok

ئەندۆمی ڤان زیانا دگەهینیتە مرۆڤی

Lalish Duhok

ترسا ژ برسا مرنێ ل سەر 20 ملیۆن کەسان ھەیە

Lalish Duhok