شبكة لالش الاعلامية

عه‌رد زێده‌تر گه‌رم دبت

عه‌رد زێده‌تر گه‌رم دبت

وشه‌:

زەوی رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت و لە وڵاتان ژمارەی پێوانەیی دەشكێنرێت. هێشتا لە سەرەتای تەمووزین، كەچی لە زۆر شوێنی دنیا پلەی گەرما لەو كاتەی ساڵدا ژمارەی پێوانەیی شكاندووە.

كەنەدا كە بەراورد بە وڵاتانی تر بە ناوچەیەكی سارد هەژمار دەكرێت، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار كردووە و كار گەیشتووەتە ئەوەی خەڵك بە هۆی گەرما بمرن. لەو وڵاتە پلەی گەرمای 49.6 تۆمار كرا و سەدان كەس بەهۆی گەرماكەوە گیانیان لە دەست دا.

لە كوێتیش پلەی گەرمای 53.2 تۆمار كرا و بە ژمارەی پێوانەیی پلەی گەرما لە ساڵی 2020 هەژمار دەكرێت. وێستگەی ئومیدیە لە پارێزگای خووزستانی ئێران، پلەی گەرمای 51 و عێراقیش پلەی گەرمای 51.6ی تۆمار كرد.

دۆخەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە جۆرێكە تەنانەت قیرتاوی شەقامەكان دەتوێنێتەوە، تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەباش بەهۆی ئەو گەرما زۆرە، خەریكە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت. شاری پۆرتلەند لە ویلایەتی ئۆرگۆنی ئەمەریكاش ژمارەی پێوانەیی شكاند و پلەی گەرمای 46.6ی تۆمار كرد.

لە ساڵی 1913 پلەی 56.7ی تۆمار كرد.

ژمارەی پێوانەیی گەرما لە ئەمەریكا كە لە مێژوودا تۆمار كرابێت، هی ناوچەیەكە بە ناوی دۆڵی مەرگ لە كالیفۆرنیا كە لە ساڵی 1913 پلەی 56.7ی تۆمار كرد.

بەگوێرەی نەخشەیەکی نوێی گەرما، توونس لە ئەفریقا و ئێران لە ئاسیا 54 پلەی سیلزیان لە ساڵی 2017دا تۆمار كردووە كە لە ئاستی ناوچەكەدا بە پلەی یەكەم دێن.

زۆرجار پرسیاری ئەوە دەكرێت بۆچی پلەی گەرمی 49 لە كەنەدا خەڵك دەكوژێت، بەڵام لە عێراق ئاساییە؟. هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەگەر شوێنێك خۆی شێدار بێت یان لە كەنار دەریا بێت و ئاستی لە رووی دەریا نزم بێت، ئەوا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و شێ لە یەك كاتدا دەبێتە هۆی خنكانی هاووڵاتییان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق بۆ گەهشتنا یاریا داويێ یاريێ دکت

Lalish Duhok

دجڤاكێ‌ كوردی دا كچ و زەلام پتر تووشی دوو دلیێ‌ دبن

Lalish Duhok

تێکەلەیەکێ سرۆشتی پرچی ب هێز دکەت

Lalish Duhok