شبكة لالش الاعلامية

زارۆكێن زه‌رزه‌واتى زێده‌تر دخۆن کێمتر تووشی كێشێن دەروونی دبن

زارۆكێن زه‌رزه‌واتى زێده‌تر دخۆن کێمتر تووشی كێشێن دەروونی دبن
رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی بەریتانی دەریخستووە، ئەو منداڵانەی سەوزە و میوە دەخۆن کەمتر تووشی گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی پزیشکی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هانی دایک و باوکان دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر بایەخ بە خۆراکی منداڵەکانیان بدەن.

پزیشکە بەریتانییەکان دوای توێژینەوە لەسەر زیاتر لە 11 هەزار منداڵ لە 50 نەخۆشخانەی بەریتانیا بۆیان دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی رۆژانە زیاتر میوە و سەوزە دەخۆن گەشەیان باشترە و مەترسیی تووشبوونیان بە گرفتە دەروونییەکان کەمتردەبێت.

د. ئالیسا وێڵچ، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی منداڵانو سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، میوە و سەوزە بە ڤیتامینەکان دەوڵەمەندە کە پێویستن بۆ تەندروستهێشتنەوەی دەمارەخانەکان و دووربوون لە گرفتە دەروونییەکان.

پزیشکە بەریتانییەکان داوادەکەن تەنانەت لە قوتابخانەکانیش بایەخ بە خۆراکی تەندروست بدرێت بۆ منداڵان و سوکە ژەمەکانیان زیاتر میوە بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کراسه‌كێ ئەلیکترۆنی چاڤدێريا ساخله‌ميا له‌شى دكت 

Lalish Duhok

بۆچی خه‌ونێن نه‌خۆش دبینین؟

Lalish Duhok

بلندبوونا پله‌يێن گه‌رمێ و نێزیك بوونا داويا ژیانێ لسه‌ر عه‌ردێ

Lalish Duhok