تایبه‌تمه‌نديا پیڤارا سۆر بۆ رووبرووبوونا شێرپه‌نجه

توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێكهاته‌ى نێو پیازى سوور ده‌بێته هۆى له ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه و رووبه‌رووى نه‌خۆشى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه .توێژینه‌وه نوێیه‌كانى زانكۆى گوڵف كه‌نه‌دا پێشانى داوه كه پیازى سوور تواناییه‌كى زۆر و به‌رچاویی هه‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه پیاز له زۆرترین رێژه‌ى كورستین ، پێكهانه‌یه‌كى له خۆ گرتووه كه ده‌بێته هۆى خانه‌كانى شێرپه‌نجه.
توێژه‌ران دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى له سه‌ر پیازى جۆرى ” روبى رینگ” بۆیان ده‌ركه‌وت كه له زۆرترین رێژه‌ى كورستینى به‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى تر پیاز له خۆ گرتووه ، هه‌روه‌ها توێژه‌ران رایانگه‌یاند كه پیازى سوور به هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى زۆر ئانتۆ سیاتین ، تایبه‌تمه‌ندى دژه شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه.
به ووته‌ى زانایان پیازه‌كان هۆكارن بۆ له ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه و چاڵاككردنى ئه‌و رێره‌وانه‌ى كه ده‌بنه هۆى له ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه .
سه‌باره‌ت به‌سودوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیاز به‌دواداچون و توێژینه‌وه‌ی گرنگ و سه‌رنج ڕاكێش له‌لایه‌ن توێژه‌رانی (مونیخ) و (ڤییه‌ن)ه‌وه كاری له‌سه‌ركراوه به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه به‌و ئه‌نجامه گه‌شتون پیاز یه‌كێكه له سودمه‌ندترین و باشترین دیارییه‌كانی سروشت بۆ مرۆڤه‌كانیپه‌رده‌یه‌كی زۆر ناسكی پێكهاته‌ی ناو پیاز بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن و له‌ناو بردنی گیران و قه‌تیس بوون له ڕێڕه‌وی ده‌مار و موولوله‌كانی خوێندا , وه ڕێگرتن له ڕودانی سه‌كته‌ی دڵ و حاڵه‌تی ئیفلیج بوون
ئه‌و ماده كیمیایانه‌ی له پێكهاته‌ی پیازدا هه‌یه ڕێگره له به‌رده‌م به‌ستن و كڵۆت بونی خوێن له لووله‌كانی خوێن له له‌شداپیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و مه‌وادی كانزایی ئه‌وتۆ كه ڕێگری ده‌كات له زۆربون و پێگه‌یشتنی میكرۆب و به‌كتریا له له‌شدایه‌كێك له خاسیه‌ته گشتییه‌كانی پیاز ,كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و كۆنترۆَڵكردنییه‌تی له ناو له‌شدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
