ئێكهم یاریا رۆناڵدۆى پشتى ڤهگەريايه مانچێستەر یونایتد
رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار بەشداری لە یارییەکی ئامادەکاریی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات.
دوای ئەو هەموو دەنگۆیەی لەبارەی رۆیشتنی لە یانەکە بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بەدرێسی مانچێستەر یونایتدەوە دەردەکەوێتەوە و بەشداری لە یاریی دۆستانەی یانەکە بەرامبەر یانەی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.
یارییەکە کاژێر 18:00 بەڕێوەدەچێت، ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد رایگەیاندووە، کە رۆناڵدۆ بەشێک دەبێت لەو یارییە، کە چاوەڕواندەکرێت بەشی زۆری یاریزانەکانی تیپی دووەمی مانچێستەر یونایتد یاری بکەن، لەکاتێکدا تیپی یەکەمی یانەکە دوێنێ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند.
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئامادەیی رۆناڵدۆ بۆ یارییەکانی پرێمەرلیگ دەڵێت ” ناتوانم پێتان بڵێم ئەو ئامادەیە، چونکە بەدڵنیاییەوە لە ئاستی تیپی ئێستاماندا نییە، بەهۆی ئەوەی کە چەند هەفتەیەکە لە تیپەکە دوورە، ئەو پێویستی بە چەند یارییەک و چەند یەکەیەکی مەشقی هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ یارییکردن ئامادەبێت.”
بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە نێو تیپەکە و بەشداریی لە چەند یەکەیەکی مەشقیدا کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
