درێژترین و بلندترين پر ل جیھانێ ل چینێ هاته ڤهكرن
باسنيۆز:
درێژترین و بەرزترین پردی جیھان، کە ژێرەکەی لە شووشە دروست کراوە، لە چین کراوەتەوە.
دوێنێ شەممە 20/8/2016، درێژترین و بەرزترین پردی جیھان، کە ژێرەکەی لە شووشە دروست کراوە، لە چین کرایەوە و بە ھەزاران کەسیش ئامادەی کاتی کردنەوەی پردەکە بوون.
ئەم پردەی پارێزگای ھونانی چین، ڕۆژانە تەنیا ھەشت ھەزار کەس بۆی ھەیە سەردانی بکەن، ئەمەش بۆ پاراستنی پردەکەیە، چونکە ئەگەر ژمارەیەکی لەم شێوەیە دیاری نەکرابا، ژمارەیەکی یەکجار زۆر، خەڵک سەردانی دەکرد و مەترسی لەسەر تێکچوون و ڕوخانی پردەکە پەیدا دەبوو.
800 کەس دەتوانن لە یەک کاتدا لەسەر ئەم پردەی چین بوەستن، ھەروەھا 430 مەتر درێژە و 300 مەتر لە ئاستی زەوییەوە بەرزە، ھەروەھا پانییەکەشی شەش مەترە، ئێستاش بە درێژترین و بەرزترین پردی جیھان دەژمێردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
