شبكة لالش الاعلامية

درێژترین و بلندترين پر ل جیھانێ ل چینێ هاته‌ ڤه‌كرن5151ead2494a53ea65034d7f3375b4d3_L

باسنيۆز:

درێژترین و بەرزترین پردی جیھان، کە ژێرەکەی لە شووشە دروست کراوە، لە چین کراوەتەوە.

دوێنێ شەممە 20/8/2016، درێژترین و بەرزترین پردی جیھان، کە ژێرەکەی لە شووشە دروست کراوە، لە چین کرایەوە و بە ھەزاران کەسیش ئامادەی کاتی کردنەوەی پردەکە بوون.

ئەم پردەی پارێزگای ھونانی چین، ڕۆژانە تەنیا ھەشت ھەزار کەس بۆی ھەیە سەردانی بکەن، ئەمەش بۆ پاراستنی پردەکەیە، چونکە ئەگەر ژمارەیەکی لەم شێوەیە دیاری نەکرابا، ژمارەیەکی یەکجار زۆر، خەڵک سەردانی دەکرد و مەترسی لەسەر تێکچوون و ڕوخانی پردەکە پەیدا دەبوو.

800 کەس دەتوانن لە یەک کاتدا لەسەر ئەم پردەی چین بوەستن، ھەروەھا 430 مەتر درێژە و 300 مەتر لە ئاستی زەوییەوە بەرزە، ھەروەھا پانییەکەشی شەش مەترە، ئێستاش بە درێژترین و بەرزترین پردی جیھان دەژمێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچكترين تمبێل ل جیهانێ دا

Lalish Duhok

دادگه‌ه بریارێ ده‌رباره‌ی چاره‌نڤيسێ شاهجوانا تێنس ده‌ردكت

Lalish Duhok

درێژترین زه‌لام و كورتترین ئافره‌تا جیهانێ بێكڤه‌ ببینه‌

Lalish Duhok