شبكة لالش الاعلامية

گوگل کرۆم نامينت

گوگل کرۆم نامينت

خەندان 102182016_chrome-21-8-2016

ماوەی چەند ساڵێکە کۆمپانیای گوگڵ پەرە بە بەرنامەیەکیان دەدات کە بە گوگڵ کرۆم ناسراوەو بۆ زۆرێک لە سیستمە وەگەڕخەرەکان کارایە و بەردەست کراوە.

گوگڵ کرۆم کاری کردنەوەی ماڵپەڕەکانە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بەهۆی خێراییەکەیەوە بەکارهێنەرێکی زۆری بۆ پەیدابوو، بەڵام لەم دواییانەدا رەخنەیەکی زۆری لێگیراو راگەیاندرا رامی ئامێرەکان زۆر ماندوو دەکات و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان.

لە کۆتایدا بەڕێوبەری گشتی گوگڵ، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند بۆ تا نیوەی ساڵی ٢٠١٧ هەوڵدەدەن گوگڵ کرۆم نەهێڵن و دانەگیرێت بۆ سیستمەکانی ویندۆس و لینۆکس و ماک، ئەمەش لە بەرانبەر هێنانی بەکارهێنەرە بۆ سیستمی کرۆم، کە تەنیا گوگڵ کرۆم لەسەر ئەو سیستمە کاری پێدەکرێت و رێگە دەدرێت بەکارهێنەر بچێتە ناو ئینتەرنێتەوە.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە تا ساڵی ٢٠١٨ بەشێوەیەکی فەرمی گوگڵ کرۆم بەدەر لە سیستمی کرۆم لەسەر هیچ سیستمێکی دیکە نامێنێت و کاری پێناکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تیک تۆک ل سالا 2022 ل رێزا ئێکێ یە

Lalish Duhok

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ ماسنجەرێ فەیسبووکى دئێته‌ زێده‌كرن 

Lalish Duhok

كۆمپانیا BMW نووترین تمبێل ئێخسته‌ بازارى

Lalish Duhok