شبكة لالش الاعلامية

زێده‌تر ژ ئێك ملیۆن دۆلارێن پنتاگۆن ل گازینۆ و یانێن شەڤان دا بكارئيناينه‌

زێده‌تر ژ ئێك ملیۆن دۆلارێن پنتاگۆن ل گازینۆ و یانێن شەڤان دا بكارئيناينه‌

خەندان133182016_lrstripper

پشكنەری گشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لەڕاپۆرتێكدا ڕەخنەی توندی لە بیرۆكراسییەتی پنتاگۆن گرت بەوەی چاوی پۆشیوە لە بەكارهێنانی نەگونجاوی كرێدیت كارتی حكومی لە گازینۆ و یانەكانی خۆڕووتكردنەوەدا.

دوێنێ سێشەممە پشكنەری گشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرایكردووە كە پێنج هەزار كەیسی بەكارهێنانی نەگونجاوی كرێدیت كارتی حكومی لە گازینۆ و یانەكانی خۆڕووتكردنەوەدا و زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری پنتاگۆن لەو پێناوەدا بەشێوەیەكی نەگونجاو بەكارهێنراوە.

بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتەكە دوای زیاتر لە ساڵێك دێت لە لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتری پشكنەری گشتی وەزارەتی بەرگریی كە دەریخستبوو پارەی حكومەت بەشێوەیەكی فراوان بەشێوەیەكی نەگونجاو بەكارهێنراوە.

لەبەشێكی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە “ئیدارەی وەزارەتی بەرگریی ڕێوشوێنی پێویستی گونجاوی نەگرتۆتەبەر كاتێک ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو كەسانەی كرێدیت كارتەكانیان پێیە ڕەنگە بەشێوەیەكی خراپ كارتەكانیان بەكارهێنابێت لە گازینۆكان و یانەكانی كاتبەسەربردنی گەورەكاندا.”

ڕاپۆرتەكە لەنزیكەوە چاودێری 30 كەسی سەربازی و مەدەنی كردووە كە بەشێوەیەكی نەشیاو كرێدیت كارتی حكومیان بەكارهێناوە و لەبەرامبەردا بەرپرسانی پنتاگۆن زۆرجار رێوشوێنی كەمیان گرتۆتەبەر یان هەر رێوشوێنیان نەگرتۆتەبەر ئەویش بەهۆی بیرۆكراسیەتی وەزارەتەكەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لۆس ئەنجلس بۆ کێمکرنا گەرمێ ل ناڤ باژاری داھێنانەکا سەرنجراکێش کر

Lalish Duhok

ژبەر کوشتنا ٢١ پشیکان سزایێ ١٦ سالان زیندانیکرنێ بسەر وەلاتیەکێ دا هاتە سەپاندن

Lalish Duhok

ئافرەته‌ك ساله‌كێ 44 کیلۆيان دئينته‌ خوارێ

Lalish Duhok