شبكة لالش الاعلامية

پیرترین ماسیێ جیهانێ بەرەف مرنێ هات برن

پیرترین ماسیێ جیهانێ بەرەف مرنێ هات برن

ZNA- هەولێر

بەرەو مردن بردن بۆ ئەو کەسانه دەکرێت که نەخۆشیی بێ‌چارەسەریان هەیه و به رەزامەندیی خۆیان به ئارامی ژیانیان کۆتایی پێدێنن.

ئەو ماسیه که ناسناوی “باپیره”ی لێندرابوو، له کەناراوەکانی ئوسترالیا راو کرابوو و له ماوەی ٨٣ساڵی ژیانی لەناو ئەم ئەکواریۆمه، زیادتر له ١٠٤ملیۆن کەس سەردانکەری هەبووه.

ئەکواریۆمی شیکاگۆ له راگەیەندراوێکدا بەم‌بۆنەیەوه گوتوویەتی، هۆکاری بەرەو مردن بردنی ئەم ماسییه ئەوه بووه که به هۆی لەکار کەوتنی کۆئەندامه گرنگەکانی، ماوەیەکی زۆره هیچی نەخواردووه.

تەمەنی راستەقینەی ئەم ماسییه دیار نییه، چونکه ٨٣ساڵ لەمەوبەر که ئەم ماسییه راو کراوه، دیار نەبووه ئەو کات تەمەنی چەند بووه.

لۆنگ‌فیش(Lungfish) له جۆره پارێزراوەکانه و به گوتەی زیندەوەرناسان، پێشینەکەی بۆ ٤٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوه و بەبەرد بووەکەی ئەم جۆره ماسییه له ئۆسترالیا دۆزراوەتەوه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شازادەیەکی سعودیە 80 بالندێن گۆشتخۆر دبه‌تە ناڤ فرۆکێ دا

Lalish Duhok

تيمساحه‌كى ئارامى نامينت و سه‌رێ راهێنه‌رێ خۆ دگرت

Lalish Duhok

ژاپۆن تاوه‌ره‌كى 350 مه‌تری ژ دارى دروست دكت

Lalish Duhok