زارۆكه‌كێ 3 سالى هه‌ولا دزینا كومكێ پاپايێ ڤاتیكان دده‌ت
K24 هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا و له سنووری ده‌روازه‌كانی ڤاتیكان، له ناو قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكیدا، چاویان به پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان ده‌كه‌وێت، پاپا منداڵه‌كه له باوه‌ش ده‌گرێت، به‌ڵام منداڵه‌كه په‌لاماری كڵاوه‌كه‌ی سه‌ری پاپا ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیبات، ئه‌م ره‌فتاره‌شی ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نینی هه‌موو ئاماده‌بووانی ئه‌و شوێنه، به پاپای ڤاتیكانیشهوه.
ئه‌و منداڵه 3 رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی چوونه‌ته ئه‌و شوێنه، دوای ئه‌و رووداوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هوتێله‌كه‌یان و یه‌كه‌م قسه منداڵه‌كه بۆ دایكی كردووه گوتوویه‌تی” پاپام بینی و كڵاوه‌كه‌یم ده‌ستكه‌وت”.
ڤیدیۆكه ته‌ماشاكارێكی زۆری هه‌بووه و هه‌ر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوویه‌وه.
گریك بۆرك، سه‌رۆكی ئۆفیسی كورسی په‌یامبه‌ری له ڤاتیكان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، پاپا حه‌زده‌كات تێكه‌ڵی خه‌ڵكی ببێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ش كردوویه‌تی، كارێكی بێ پێشینه‌یه كه به‌رامبه‌ر پاپا كرابێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
