شبكة لالش الاعلامية

ل فینلاند ئێكه‌م زارۆك ژ بابێ بوو 

ل فینلاند ئێكه‌م زارۆك ژ بابێ بوو 

باسنيوز:

میدیاكانی فینلاند بڵاویان كردەوە بۆ یەكەم جار لە وڵاتی فینلاند پیاوێك بەبێ كێشە منداڵێكی بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی “ئیڵتا سانۆمات”ی فینلەندی بڵاوی كردەوە كە ئەگەرچی پیاوەكە بەبێ كێشە منداڵەكەی بووە، بەڵام دوو هەفتە لە ماوەی چاوەڕوانكراو و ئاسایی خۆی دواكەوتووە.

بەپێی رۆژنامەكە، منداڵەكە كوڕە و تەندروستی باشە، كێشی چوار كیلۆیە و باڵاشی 53 سانتیمەترە.

باوكی منداڵەكە سەرەتا وەكو كچ لەدایك بووە، بەڵام دواتر بە چەند نەشتەرگەرییەك رەگەزی خۆی گۆڕیوە و بووە بە پیاو، ئەمجارە دووبارە لە خواردنی چارەسەری و حەبی هۆرمۆنی وەستاوە، پاش ماوەیەكیش دەستی كردووە بە دووبارە خواردنی هۆرمۆنی تر، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لەوەی دووگیان بێت.

رۆژنامەكە دەریخستووە كە ئێستە تۆماركردنی ناوی منداڵەكە لە سیستەمی تۆماری كەسی فینلەندیدا بووەتە كێشە، چونكە سیستەمەكە وەها داندراوە، كە تەنها ئافرەت منداڵی دەبێت نەك پیاو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 هه‌يڤه‌ و کێشا وى دوو جاران هندی زارۆكه‌كى ئاسایى يە

Lalish Duhok

جوانترین کچا جیھانێ نۆكه‌ 15 سالە

Lalish Duhok

دیاریه‌ك پشتى 18 سالان گه‌هشته‌ جيێ خۆ

Lalish Duhok