دەروازەیەکێ نێڤ دەولەتی دێ ل ناڤبهرا باكوور و باشوورێ کوردستانێ ئێته ڤهكرن
رووداو – هەولێر
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24-4-2016، دەروازەی سەرزێڕ لەنێوان باکوور و باشووری کوردستان بەفەرمی بکرێتەوە و دەروازەکەش بۆ گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەردانی کەسی سوودی لێوەردەگیرێت.
عادل حوسێن، موختاری گوندی دەشتان کە دەروازەکە دەکەوێتە سنووری ئەو گوندەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ بە فەرمی دەروازەی سەرزێڕ لەلایەن قائیمقامی چەلێ دەکرێتەوە.
موختاری گوندی دەشتان راشیگەیاند، ئەو دەروازەیە لەدوای کەمتر لە 10 رۆژی دیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بەهۆی ئامادەکارییەکان لەو دەروازەیە.
دەروازەی سەرزێڕ لە باکووری کوردستان دەکەوێتە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ و لە باشووری کوردستانیش دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك.
مانگی تەمووزی ساڵی 2015 دەروازەی سەرزێڕ کرایەوە، بەڵام ئەوکات تەنیا بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان سوودی لێوەردەگیرا و رۆژانەش 100 تا 150 هاونیشتمانی سوودیان لەو دەروازەیە وەردەگرت، بەڵام ئەمڕۆ ئەو دەروازەیە دەکرێتەوە، جگە لەوەی کە بە فەرمی دەکرێتەوە، گەشتیاران و بازرگانانیش دەتوانن سوودی لێببینن.
کردنەوەی ئەو دەروازەیە لەکاتێکدایە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرەیە و لە دیدارەکانیدا لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتدا کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
