شبكة لالش الاعلامية

زانكۆ دهۆك دێ 2 هەزار و 949 قوتابيان وەرگرت

زانكۆ دهۆك دێ 2 هەزار و 949 قوتابيان وەرگرت

دهۆك-KDP.info-ImageThumb

سەرۆكی زانكۆی دهۆك رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 2 هەزار و 949 كورسیی خوێندنیان بە كۆی كۆلێژ و بەشەكان تەرخان كردووە و 600 قوتابیی دیكە بە سیستەمی پارالێل وەردەگیرێن، لەگەڵ ئەوەی بۆ ئەمساڵ هەزار و 900 كورسیی خوێندنی ئێواران تەرخان كراوە.

(د. موسڵیح دهۆكی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “بۆ ئەمساڵی خوێندن 2 هەزار و 949 كورسی خوێندن بە كۆی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی دهۆك بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەرخان كراوە و قوتابیان لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان بە بێ‌ جیاوازی وەردەگیرێن”.

(دهۆكی) گوتیشی: “بۆ ئەمساڵ سیستەمی پارالێل پەیڕەو دەكرێت بۆ ئەو قوتابیانەی دوو تا سێ‌ نمرەیان پێویستە بۆ ئەوەی لە كۆلێژەكان وەربگیرێن و ئەمساڵ 600 قوتابی بەم سیتەمە وەردەگرین، كە دەتوانن بە پارە درێژە بە خوێندن بدەن. هەروەها بۆ ئەمساڵ هەزار و 900 كورسیی خوێندنی ئێواران تەرخان كراوە و قوتابیان دەتوانن بە پارە بخوێنن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سبه‌ی ل بنگه‌هێ لالش مینحه‌یا سه‌رۆكوه‌زیران (مه‌سرور بارزانی) دێ به‌رده‌وام بت.

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی به‌حسێ ئێكگرتنا هێزێن پێشمەرگەى دکت

Lalish Duhok

ته‌ڤگه‌را ئیسلامی ‌ژ بارزانی خواست سه‌ره‌دانا سلێمانیێ بكه‌ت

Lalish Duhok