شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و عەبادی بۆ چارسەره‌کرنا کێشان داکۆکی ل سەر دیالۆكێ دكن

نێچیرڤان بارزانی و عەبادی بۆ چارسەره‌کرنا کێشان داکۆکی ل سەر دیالۆكێ دكن 

ZNA- هەولێرabbadi u nechirvan

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی”بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا دەربڕی و ھەردوولا بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراقیان بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکان و سروشتی پەیوەندیی داھاتووی نێوان ھەردوولا کە لە بەرژوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بێت، دووپات کردەوە.

بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی کە سوپای عێراق لە بەرەکانی جەنگدا لە دژی تیرۆرستانی داعش بەدەستیان ھێناوە و ھیوای خواست سەرکەوتنەکان تا بنەبڕکردنی داعش لە عێراق بەردەوام بن.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی نەوت و مافەکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکووک خرایە ڕوو و لەمبارەیەشەوە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە گفتوگۆی تەکنیکی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی فیدرالی و سەرچاوە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

ھەردوولا ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرالیان لە پرۆسەی ئازادکرنەوەی مووسڵدا و پابەندیی ھەموو لایەک بە پلانی ئازادکرنەوە و بەھاناوەھاتنی خەڵکی سڤیل و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان و دەرکردنی داعش، دووپات کردەوە، ھەروەک گرنگیی یەکھەڵوێستی و ھاوکاریی نێوان ھەموولایەک جەختی لەسەر کرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

57%ێ‌ ژ خەلكێ‌ دهۆكێ‌ هێشتا كارتێن دەنگدانێ‌ وەرنەگرتینە

Lalish Duhok

ب فه‌رمانا مه‌سرور بارزانى 100 تووشبوویێن تالاسیمیایێ دێ بۆ چاندنا مه‌ژى ڕه‌وانه‌ى توركیا و ئوردنێ هێنه‌كرن

Lalish Duhok

كه‌ریم شنگالی: هه‌رێما كوردستانێ چار رێككه‌فتن لگه‌ل به‌غدا ئيمزا كرينه‌

Lalish Duhok