شبكة لالش الاعلامية

فراكسیۆنا پارتی: دەسته‌سه‌ركرنا هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارێن هەدەپە خزمەتا پرۆسا دیموکراسيێ ناکت

فراكسیۆنا پارتی: دەسته‌سه‌ركرنا هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارێن هەدەپە خزمەتا پرۆسا دیموکراسيێ ناکت

هه‌ولێر-KDP.info-imagethumb-1

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە جێگەی نیگەرانییە، کرداری لەو شێوەیە بەهیچ شێوازێک خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات.

لە راگەیێندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ هەینی بڵاو کراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی نێردراوە، فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت: “دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە جێگەی نیگەرانییە، کرداری لەو شێوەیە بەهیچ شێوازێک خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات، لەهەمانکاتدا شەڕ و پێکدادان و یەکتر قبوڵنەکردن ناچێتە خزمەتی پێکەوە ژیان”.

فراکسیۆنی پارتی له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا هەروەها رایدەگەیێنێت: “لە رەوشێکی وەک ئەمڕۆ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چاوەڕێ دەکرێت، ئاشتی و دیمۆکراسی ببێتە سەرمەشقی کار و کردەوەیان لەو وڵاتە”.

فراکسیۆنی پارتی هەروەها ده‌ڵێت “هیوا دەخوازین بە زووترین کات پرسگەرێک بێتە ئارا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێگەی ئاشتی جێگای تووندوتیژی و یەکدی قبووڵنەکردن بگرێتەوە”.

بەرەبەیانی هەینی 4-11-2016 لە هه‌ڵمه‌تێكدا (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوکسەکداغ) هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ نۆ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران، ئێستایش كاردانه‌ووكان به‌رده‌وامن .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆلیسێن هەولێر 20 تاوانبار ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی: ئەوێن رێگری ل خەباتا کوردێن سووریێ کری، دێ باجا وێ دەن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی: 40 سال ب سەر ئەڤێ تاوانێدا دەربازبوون، هێشتا هزرا ئازاردانا گەلێ كوردستانێ د هزرا وان دا هەیە

Lalish Duhok