شبكة لالش الاعلامية

نێزیكی 100 داعش ل ناڤ كەمپێن ئاواران دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

نێزیكی 100 داعش ل ناڤ كەمپێن ئاواران دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن
وشه‌
لەئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی كەركوك بۆ سەر حەوت كەمپی پەنابەران لەناحیەكانی داقوق و لەیلان، 85 چەكداری داعش دەستگیركران كە پێشتر لەگەڵ هاتنی بە لێشاوی ئاوارەكاندا دزەیانكردۆتە ناوچەكە.
عەمید كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق رایگەیاند، لەسەرچاوە تایبەتەكانمانەوە زانیارییمان بەدەستگەیشت لەسەر نیشتەجێبونی ژمارەیەك چەكداری داعش لەكەمپی ئاوارەكاندا كە لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەی لەناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی داعش ئاوارەی شارەكە بون، دزەیانكردۆتە ناوچەكە، سەرەتا هاتوچۆمان قەدەغەكردو دواتر ئۆپەراسیۆنێكمان ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆنەكە لەدرەنگانی شەوەوە تا بەرەبەیان بەرەوامبو، 85 چەكداری داعشمان دەستگیر كرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چەكدارانە لەشوێنی خۆیان ئەركی گرنگیان بۆ رێكخراوەكە بەڕێوە بردوە. هەرچەندە ناوی ئەو دەستگیركراوانە لەلای هەموو هێزە ئەمنییەكان هەیە، بەڵام توانیویانە لەگەڵ هاتنی بەلێشاوی ئاوارەكان دزە بكەنە ناوچەكە.
لای خۆیەوە عەمید فەتاح باوە بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی لەیلان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو بوەو لەنێو دەستگیركراوەكاندا راهێنەری سەربازیی داعش و منداڵی خوار تەمەن 14 ساڵیش هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جووتیار عادل:حکوومەت هەموو بزاڤان دكت بۆ پشته‌ڤانيا داخوازيێن فه‌رمانبه‌رێن گرێبه‌ست 

Lalish Duhok

ئه‌مريكا 50 هزار دۆلاران بۆ ده‌سته‌سه‌ركرنا سه‌ركرده‌كێ حه‌شدێ ته‌رخان دكه‌ت

Lalish Duhok

548 وه‌لاتیێن هه‌رێما کوردستانێ د رێكا ئه‌ورۆپا دا مرینە

Lalish Duhok