شبكة لالش الاعلامية

دوو توهمەتبار ل ھەولێرێ هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

دوو توهمەتبار ل ھەولێرێ هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن  
K24 – ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە لە ژێر ھەڕەشە پارە و مۆبایل و كەلوپەلیان لە ھاووڵاتیان ستاندووە.

رائید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: “لەماوەی رابردوو چەند حاڵەتێکی نەخوزراو لەنێو شاری هەولێر و دەوروبەری سەریهەڵدا، بۆیە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد لە ئاکامدا دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد”.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر روونیكردەوە: “لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێک سکاڵایان تۆمارکردووە، کە دوو گەنج کاتێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تاکسی سەردەکەوتن كە دەمانچەیان پێبووە بە ھەڕەشەكردن لە شوفێرەکان گشت کەلو پەل و پارەکانیان لێ دەستاند یاخود بەچەند فێلێکی دیكە، بۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان کردەوە توانیمان بگەینە ناسنامەی تۆمەتباران و دواتر لەبۆسەیەک دەستگیریان بکەین”.

ئاشكرای كرد: “تۆمەتباران بەناوی (ر.م.ع)، (م.خ.م، )دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کە (10) تاوانی لەم جۆرەیان ئەنجامداوە لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری”..

راشیگەیاند: “داواکارین لە دانیشتووانی شاری هەولێر و دەوروبەری هەرکەسێک تووشی ئەم حاڵەتە بووە سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو بکات بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەیڤا بھێت پرەکا بازرگانی د ناڤبەرا زاخۆ و تورکیا دا دێ ھێتە چێکرن

Lalish Duhok

هێزێن عێراقى 6 گوند ل ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى و وەزیرێ ناڤخۆ یێ ئیراقێ ئاسایکرنا رەوشا شنگالێ بەحس كر

Lalish Duhok