شبكة لالش الاعلامية

ئۆکرانیا و سریلانکا بریار دان نوونەرایەتيا خۆ  ل هەرێما کوردستانێ ڤه‌كن  

ئۆکرانیا و سریلانکا بریار دان نوونەرایەتيا خۆ  ل هەرێما کوردستانێ ڤه‌كن  
ZNA-هەولێر

لە چوارچێوەى سیاسەتى سەرکەوتووانەى هەرێمى کوردستان بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى دەرەوە و پشت بەستن بە پڕەنسیپى دەرگاى کراوە لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، دوا بەدواى ڕەزامەندى حکومەتى عێراقى فیدراڵ و حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیار درا لەسەر کردنەوەى کونسوڵگەرى فەخرى هەردوو ووڵاتى کۆمارى ئۆکرانیا و کۆمارى سریلانکاى دیموکراتى ئیشتراکى لە هەرێمى کوردستان بەمەش ژمارەی نێردەى ووڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستان دەگاتە 38 نوێنەرایەتى.

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بڕیارى کۆمارى ئۆکرانیا و سریلانکا دەکات بۆ کردنەوەى کونسوڵگەرى فەخریان کە ئەمەش کەناڵێکى ترە بۆ پتەوکردنى پردى پەیوەندیەکان لەگەڵ هەردوو ووڵات لە بوارەکانى ئابورى و بازرگانى و کەلتورى و ڕۆشنبیرى. هاوکات بڕیارى کردنەوەى نوێنەرایەتى ووڵاتان لە هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ پێگەى ئێستا و ئاییندەى هەرێم.

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە خۆشحاڵە بە بڕیارى کردنەوەی ئەو کونسوڵگەریانە و پشتیوانیان دەبێت بۆ سەرخستنی کاروبارەکانیان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوە ماڵپەری حکومەتی هەرێم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌يڤدارێ وەزارەتا دەرڤەيا ئەمریکا:هێرشێن سەر هەولێرێ پەیوەندی ب شەڕێ غەززە ڤە نینە

Lalish Duhok

ژمارا قوربانیێن ئاگرێ بەغدا گەهشتە 192 کەسان

Lalish Duhok

تیمه‌كا نێڤ ده‌وله‌تی هێزه‌كا “پرۆفیشنالا سه‌ربازی” بۆ کوردستانێ دروست دکت

Lalish Duhok