شبكة لالش الاعلامية

خودانێ نڤيسينگه‌هه‌كا كرین و فرۆشتنا خانيان ل ھەولێرێ هاته‌ كوشتن

خودانێ نڤيسينگه‌هه‌كا كرین و فرۆشتنا خانيان ل ھەولێرێ هاته‌ كوشتن 
K24 – ھەولێر

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: “ئەمڕۆ خاوەن نووسینگەیەكی خانووبەرە لە ھەولێر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو كوژراوە”.

گوتیشی: “بە گوێرە شایەتحاڵەكان لە كاتی چوونی بۆ سەركارەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی تەقەی لێكراوە و چەند گولـلەیەكی بەردەكەوێت و گیانی لە دەستداوە”.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: “لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی بە دواداچوون و كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر رووداوەكە و زانیاریان لەبارەی ناسنامەی كوژراوەكە و رووداوەكە ئاشكرا نەكردووە”.

ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24، راگەیاند: “كاتژمێر 9 بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شەقامی 120 مەتری ھەولێر ، لە کاتی چوونی بۆ سەر کار تەقە لە خاوەنی نوسنگیەکی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بە ناووی سەعدون شەریف رەزا، دەكرێت و دەست بە جێ گیان لەدەستداوە”.

گوتیشی: “تا ئێستە هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری کوشتن و دەستگیرکردنی تاوانباران بەردەوامە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جووتیار عادل: ل رۆژانێن داهاتى مووچێ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌هـ و وه‌زاره‌تان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ئەنجامێن بەراهيێ يێن هەڵبژارتنان ل پارێزگه‌هێن هەرێما کوردستانێ هاتنه‌ راگه‌هاندن  

Lalish Duhok

“هەناردەکرنا نەفتا کەرکووکێ بێ هەولێرێ سەرناگرت”

Lalish Duhok