شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيامامۆستایان داخواز دكت بێنڤه‌دانێن سالا نوو بێنه‌ زێده‌كرن 

ئێكه‌تيامامۆستایان داخواز دكت بێنڤه‌دانێن سالا نوو بێنه‌ زێده‌كرن 
خەندان- 

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی خۆئامادەكردنی خوێندكاران و مامۆستایان بۆ تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم پێشنیازیان بۆ وەزارەتی پەروەردە كردووە پشوەكانی سەری ساڵ زیادبكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەخەندان-ی راگەیاند، “لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوایان كردووە لە رۆژی 28 ی مانگ تاوەكو 7ی كانونی دووەمی 2018 بكرێتە پشوو، ئەو دەسەڵاتەمان داوە بە سەرجەم لقەكان بە پێی بارودۆخی شارەكەیان هەر داوایەك بكەن”.

لەبارەی وەڵامدانەوەی وەزارەتی پەروەردە ئەحمەد گەرمیانی وتی، “تا ئێستا وەڵامی ئەو داوایەیان نەداوەتەوە، بەڵام هەر شتێك لە بەرژەوەندی مامۆستایان بێت وەزارەت رەزامەندی دەدات بە تایبەت لەم بارو دۆخەی ئێستادا “.

داواكەی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكاتێكدایە، ڕۆژی‌ 7ی مانگی‌ داهاتوو تاقیكردنەوەكانی‌ وەرزی‌ یەكەم‌ دەستپێدەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆباما: هه‌ڤپه‌یمان و پێشمه‌رگه ‌و هێزێن ئیراقێ دێ مووسلێ كۆنترۆل كه‌ن

Lalish Duhok

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت عێراق داخوازا لێبۆرينێ ژ گەلێ کوردستانێ بكت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ كوردستانێ پێشوازيێ ل دەستپێشخەرییا سیستانی دكت

Lalish Duhok