شبكة لالش الاعلامية

فه‌رەنسا: كوردستانێ باره‌كێ گران گرتيە و دڤێت هاریكاریا وێ بێته‌ كرن 

فه‌رەنسا: كوردستانێ باره‌كێ گران گرتيە و دڤێت هاریكاریا وێ بێته‌ كرن 

وشه‌:
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە میانەی ئامادەبوونی لە كۆنگرەی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق رای گەیاند، هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردوودا بەرگەی بارێكی قورسی گرتووە، دەبێت هاریكاریی بكرێت.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە میانەی ئامادەبوونی لە رۆژی دووەمی كۆنگرەی ئاودانكردنەوەی عێراق لە كوێت گوتی، كۆششی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبێت هیچ ناوچە و پێكهاتەیەك فەرامۆش نەكات، بە تایبەتی ئەوانەی لە مێژووی عێراقی نوێ فەرامۆشكراون و یان لە لایەن رێكخراوی داعشەوە كراونەتە ئامانج.

زیاتر گوتی، دەبێت گوند و شار و تەواوی ناوچەكان ئاودان بكرێنەوە، بە تایبەتی من لێرەدا قسە لەسەر كوردستان دەكەن، كە زیاتر لە بەشی خۆی باری قورس بووە، قوربانییەكانیشی شایەنی هاریكارییە.

وەك وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ئاماژەی بۆ دەكات، هاریكاریی هەرێمی كوردستانیش پێویستی بەوە هەیە كە كێشەی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕال كۆتایی پێ بێت.

دوێنێ‌ ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دوای سەردانێكی بۆ بەغدا سەردانی هەولێری كرد و چاوی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوت.

سەرچاوە / شەفەق نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هێرشه‌كا هێزێن هه‌ڤپه‌يمانان دا دوو مه‌زنه‌ تیرۆرستێن سه‌ربازيێن داعشێ ل مووسلێ هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

داعش سەرجەم ده‌ڤه‌رێن ژێر دەسەلاتا خۆ ژدەست دده‌ت

Lalish Duhok

هه‌رێما كوردستانێ ره‌تكر بۆ هاتنا هێزێ ل گه‌ل توركیا رێككه‌فتبیت

Lalish Duhok