شبكة لالش الاعلامية

کونسولخانا ئەڵمانیا داخوازكرنا ڤیزايێ راگرت

کونسولخانا ئەڵمانیا داخوازكرنا ڤیزايێ راگرت

رووداو – هەولێر

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان داواکاریی ڤیزا بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرێت.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە رۆژی 5-3-2018ـەوە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای لەڕێگەی کۆمپانیای “ئای داتا” وەستاندووە. لە 18ی ئەم مانگەشەوە داواکاری ڤیزای ئەڵمانیا لەڕێگەی کۆمپانیای (VFS Global) پێشکەشدەکرێت.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لە ماڵپەری سەرەکی خۆی بڵاویکردووەتەوە “کۆمپانیای هەماهەنگ (ئای داتا) لەگەڵ کونسوڵگەریی گشتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن کارەکانی لە 5ی ئاداری 2018 راگرتووە”.

بەپێی ئاگادارییەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا، تەواوی ئەو وادانەی تاوەکو 5-3-2018 لەلای کۆمپانیای ئای داتا تۆمارکراون، تاوەکو رۆژی 27-6-2018نۆرەیان بۆ دادەنرێت.

بڕیارە پێشکەشکردنی داوای ڤیزای ئەڵمانیا لە 18-3-2018ـەوە لەڕێگەی کۆمپانیای VFS Global (هەمان ئەو سەنتەرەی داواکاری ڤیزەی فەرەنسای لێ پێشکەشدەکرێت)، وەربگیرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل پاتریارێ كەنیسا كلدانى ل عێراقێ و جیهانێ كر

Lalish Duhok

پەرلەمانێ كوردستانێ پێشوازيێ ل دەستپێشخەرییا سیستانی دكت

Lalish Duhok

زیانێن راگرتنا نەفتا هه‌رێما کوردستانێ نێزیكی پێنج ملیار دۆلارانه‌

Lalish Duhok