شبكة لالش الاعلامية

ئێهود ئۆلمه‌رت: ئیسرائیل ل پشتگیریكرنا كوردان دێ به‌رده‌وام بت

ئێهود ئۆلمه‌رت: ئیسرائیل ل پشتگیریكرنا كوردان دێ به‌رده‌وام بت

K24 – واشنتن:

ئێهود ئۆلمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیرییكردنی خواست و ویستی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌ هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێران تاوه‌كو به‌رده‌وام بێت له‌ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی به‌تایبه‌تی له‌دژی ئیسرائیل.

ئێهود ئۆلمه‌رت, سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل, گوتی: “بێگومان ره‌وشه‌كه‌ به‌ گشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت و به‌رده‌وام به‌ كاره‌ تیرۆرستییه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌”.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، جێگه‌ی داخه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌نیازی كشانه‌وه‌یه‌ له‌ سووریا ئه‌مه‌ش كاریگه‌ريی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ريی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ سنووردار بكه‌ن.

له‌باره‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، ئۆڵمه‌رت رایگه‌یاند، داعش به‌ته‌واوه‌تی لاواز كراوه‌، به‌ڵام كۆتاییشی نه‌هاتووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: “ئه‌وه‌ مایه‌ی گومان نییه‌ كه‌ ئیسرائیل هه‌میشه‌ هاوسۆز بووه‌ له‌گه‌ڵ پرسی كورد و بڕواشموایه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیرییكردنی خواست و ویستی گه‌لی كورد”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووچێ وه‌زاره‌تا نافخۆ و ته‌ندروستی و دارایی دێ ئێنه‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دیالۆگا ناڤبەرا ئەمریکا و ئیراقێ گاڤەکا ئەرینى یە و پشتەڤانیێ لێ دکەین.

Lalish Duhok

په‌یاما مه‌سرور بارزانی ب هه‌لكه‌فتا سالیادا بریارا 688 یا نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتی.

Lalish Duhok