شبكة لالش الاعلامية

رۆژهەلاتێ کوردستانێ،د ماوێ 10 رۆژان دا 11 کۆلبەر بووينە قوربانی

رۆژهەلاتێ کوردستانێ،د ماوێ 10 رۆژان دا 11 کۆلبەر بووينە قوربانی
باسنيوز:
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری بانە و لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/5/31 لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بەناوی “کەماڵ محەمەدی” کوڕی مەجید دا نیشتووی گوندی سووراو، لە پشتی گوندی میشەڕۆی بانە بە دەستڕێژی هێز ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوی کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە بە گوللەیەک لێی دراوە و پێش ئەوەی تەرمەکەی بگاتە سلێمانی گیانی لەدەست داوە و پۆلیسی پێنجوێن لەمبارەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا لێی دراوە کە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بووە.

لەو ڕووداوەدا هاوکات نۆ سەر ئەسپ و وڵاخی کاسبکاران دراونەتە بەر دەستڕێژ و بەکوشت چوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کۆڵبەر بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و حەوت کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك ‌بارزانی: هه‌كه‌ پارتى نه‌با دا پلانا ژناڤبرنا هه‌رێما كوردستانێ سه‌رگريت

Lalish Duhok

“پتريا ناوچێن ماددا ١٤٠ دێ ل ریفراندۆمێ دا پشكدار بن”

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ فه‌ره‌نسا ستايشا رۆلێ سه‌رۆك بارزانى دكت

Lalish Duhok