شبكة لالش الاعلامية

سعوودیە گه‌فێن سەربازی ل قەتەر دكت

سعوودیە گه‌فێن سەربازی ل قەتەر دكت

وشه‌:
سعوودیە هەڕەشە لە قەتەر دەكات ئەگەر هەوڵ بدات قەڵخانی دژە مووشەكیی S400 جێگیر بكات، ئەوا هێرشی سەربازیی دەكاتە سەری.

زانیارییەكە لە لایەن رۆژنامەی لۆمۆندی فڕەنسی ئاشكرا بووە و گوایە شای سعوودیە داوای لە سەرۆك كۆماری فڕەنسا كردووە رێگری لە قەتەر بكات تا ئەو سیستەمە بەرگرییە بەدەست بهێنێت.

رێك ساڵێك لەمەوبەر هەریەك لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆیان لەگەڵ قەتەر بە تەواوی پچڕاند و هۆكارەكەش بۆ گومانی ئەو وڵاتانە لە قەتەر دەگەڕایەوە بەوەی یارمەتی تیرۆر لە ناوچەكە دەدات.

دوای ساڵێك سەرەڕای ناوبژیوانی فڕەنسا، توركیا و كوێت هێشتا هیچ چارەسەرییەك بۆ پێوەندییەكانی نێوان قەتەر و وڵاتانی كەنداو نەدۆزراوەتەوە.

لۆمۆند باسی لە نامەیەك كردووە كە شای سعوودیە بۆ سەرۆك كۆماری فڕەنسای ناردووە و تیایدا بە روونی هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر قەتەر دەكات ئەگەر واز لە سیستەمی بەرگری مووشەكیی نەهێنێت.

باڵوێزی قەتەر لە مۆسكۆ سەرەتای ئەمساڵ ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە وڵاتەكەی لە پێناو دەستەبەركردنی ئەو سیستەمە كار دەكات و دەستی بە دانوستان لەگەڵ رووسیا كردووە.

سعوودیە پێی وایە ئەو هەنگاوەی قەتەر هەڕەشەیە بۆ سەر سعوودیە و تەناهیی ناوچەكەش تووشی ئاڵۆزیی دەكات.

سیستەمی قەڵخانی مووشەكیی S400 توانای هەیە 400 كیلۆمەتر دوورتر مووشەكە پێشكەوتووەكان بە نیوەتیرەی 60 كیلۆمەتر بكاتە ئامانج.

سەرچاوە/رادیۆ زەمانێ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیسپانیا.. 2000 هكتارێن ئه‌ردێ چاندن و دارستانێ هاتنه‌ سۆتن

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ وەزیرێن هەرێما کوردستانێ چەند پرسگرێك گوتۆبێژكرن 

Lalish Duhok

بڕیارا دابەشکرنا 11 هەزار پارچێن ئه‌ردى هاته‌ دەرکرن

Lalish Duhok