شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی: ب پشته‌ڤانيا نێچیرڤان بارزانی دێ  پرۆگرامێن خووندنێ پێشڤه‌به‌ين

مەسرور بارزانی: ب پشته‌ڤانيا نێچیرڤان بارزانی دێ  پرۆگرامێن خووندنێ پێشڤه‌به‌ين

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئامانجمانە ببینە نەتەوەیەکی پڕ زانیاری و نیشتیمانێک کە تێیدا بیرۆکە، داهێنان، کاری قورس و سەرمایەگوزاری هاریکار بێت تاوەکو کۆمەڵگەکەمان بگۆڕێت و چارەنووسی خەڵکی خۆشمان بەرەو باشتر دابڕێژێتەوە.” گوتیشی، “بە پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانە هونەری و پیشەییەکان و رێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆکان دەدەین.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 07-06-2022 لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، “دەمانەوێت ئێوە هاوکارمان بن لە دروستکردنی شوێنی کاری وەها کە تێیاندا بەها و ستانداردی پیشەییانە بەرجەستە بکەن کە لە ئەزموونی زانکۆدا بەدەستانهێناوە. ئێمە پاداشتی هەوڵەکان دەدەینەوە و بیرۆکە و کارگێڕیی پێشدەخەین.”

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، “بە پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی و تیمی راپەڕاندنی تایبەت بە خوێندن و پەروەردە ( Task Force on Education)، پەرە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانە هونەری و پیشەییەکان و رێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆکان دەدەین، کە ئێستا چەقی سەرەکی کارە لە پێشینەییەکانی حکومەتەکەمانن.”

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، سێیەمین ئاهەنگی گەڕی چوارەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵی گەورەیان لە پێناو دروستکردنی ژینگەیەکی هاوڕێیانە بۆ سەرمایەگوزاریی داوە و گوتیشی، “ئێمە کەرتی گشتیمان کاریگەرتر کردووە، کە سەرمایەی ئازادکردووە بۆ وەبەرهێنان لە لە لایەنی کارگێڕی و کارە گشتییە بنەڕەتییەکان. ئێمە هانی داهێنان و نوێکاری دەدەین، دەمانەوێت دەرچووەکانمان ببنە کادیری گۆڕانکاری لە کۆمەڵگە و لەوە تێبگەن کە پێویستە چۆن بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییەکانمان بکەین.”

لەبارەی هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی خوێندن، سەرۆکوەیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، “لەم چەند مانگەی دوایی، کابینەکە بە کۆی دەنگ پاڵپشتی لە دروستکردنی دەزگایەکی نیشتیمانی متمانەبەخشین کرد. ئەمە یەکەمین دەستەی لەو جۆرەیە لە هەموو وڵات، ئامانج لێی باشترکردنی دڵنیایی جۆریی و هەڵسەنگاندنی ستانداردەکانی پەروەردە و فێرکردنی گشت ئاستەکان و دروستکردنی فەرهەنگ و کولتورێکە بۆ باشترکردن و پێشکەوتنی بەردەوام.”

– زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک ساڵی 2014 لە لایەن مەسرور بارزانییەوە دامەزراوە.

– زانکۆکە خۆی بەو جۆرە پێناسەدەکات کە دامەزراوەیەکی گشتیی قازانجنەویستی خوێندنی باڵایە و خۆی بۆ “ئامادەکردنی سەرکردەکانی نەوەی ئاییندە” لەسەر شێوازی خوێندنی ئەمریکی تەرخانکردووە.

– زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە 30ـی ئابی 2017 لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانیپێدانراوە.

– لە چوار کۆلێژی سەرەکی پێکهاتووە کە هەریەکەیان چەند بەشێکیان هەیە:

یەکەم: کۆلێژی زانست و ئەدەبیات

بەشەکانی: دیزاین، سۆفتوێر، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، تەکنەلۆجیای زانیاری، سۆفتوێر و ئاسایشیی کۆمپیوتەر، سیاسەتی گشتی.

دووەم: کۆلێژی بازرگانی

بەشەکانی: کارگێڕیی ژمێریاری و دارایی، کارگێڕیی بازرگانی، کارگێڕیی نەوت و گاز.

سێیەم: کۆلێژی ئەندازیاری

بەشەکانی: ئەندازیاریی تەلارسازی، ئەندازیاریی کارەبایی و گەیاندن، ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی بیناسازی، ئەندازیاریی هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوت، ئەندازیاری کۆگاکردنی نەوت.

کۆلێژی پەرستاری

تەنیا بەشی پەرستاری هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ حوكمه‌تێ: كاودانان ئه‌م نه‌ راوه‌ستاندین ژ بجهكرنا پرۆژه‌یێن خزمه‌تگۆزاری و دێ به‌رده‌وام بین ژی

Lalish Duhok

سه‌قاناسی: ئه‌ڤشه‌ڤه‌ ل دهۆكێ دێ به‌فر باریت

Lalish Duhok

هه‌رێمێ ب فه‌رمی رۆژه‌ك كره‌ بهێنڤه‌دان

Lalish Duhok