شبكة لالش الاعلامية

ژبەر ڤان ئه‌گه‌ران دەستێن خۆ  ب پیڤازێ مەساژ بکە

ژبەر ڤان ئه‌گه‌ران دەستێن خۆ  ب پیڤازێ مەساژ بکە
SNN:

پیاز یەکێکە لەپێکھاتە گرنگەکانی نێو چێشتخانەی ماڵەکەت کەدەوڵەمەندە بەمادە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین و پێکھاتە خۆراکییە زیندەگییەکان و بەبەشێکی گرنگی سستمی خۆراکی دادەنرێت، ئەگەر مەساژی دەستەکانت بکەیت بەپیاز چەندین ئەنجامی گرنگت دەست دەکەوێت.
پیاز بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان و روبەروبونەوەی پەتا و سەرما ھاوکات فلافۆنۆیدی تێدایە و رەگەزێکی سەرەکییە بۆ بەدیھێنانی سودی تەندروستی زۆر، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کبریت و کیرستین کەھاوکارە لەپاراستنی خانەکان لەتێکچوون.
مەساژکردنی دەست ئەم دەرەنجامانەی دەبێت:
١. دژی پیربونی پێستە: بەوپێیەی ڤیتامین سی و ئێچ ی تێدایە رووبەرووی ئەو زیانە دەبێتەوە کەتیشکی سەروو بنەوشەیی دروستی دەکات ھاوکات دەیپارێزێت لەدروستبونی چرچی پێست.
٢. چارەسەری زیبکەی لاوێتی: سیفاتی دژە بەکتریا و میکرۆبی ھەیە کەدەیپارێزیت لەزیبکەی لاوێتی، پاکەرەوە و بەھێزکەری پێستە لەدژی بەکتریای ھۆکاری زیبکەی لاوی و ھەوکردنی پێست. دەکرێ ١ کەوچکی گەورە ئاوی پیاز و ١ کەوچک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لەدەم و چاو تا ٢٠ دەقیقە پاشان بیشۆیت.
٣. سپیکردنەوەی پێست: ئەمەش بەھۆی بونی ڤیتامین سیەوە پێست جوان دەکات. دەکرێ ١ کەوچک ونیو ئاوی پیاز و ٢ کەوچک ئارد و نیو کەوچک شیر تێکەڵ بکەیت و چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤیندەری تێ بکەیت بۆ نەھێشتنی بۆنی پیازەکە و باشترە ١٥ دەقیقە جێی بھێڵیت تا وشک دەبێتەوە.
٤. چارەسەری پەڵە: دەکرێ جگە لەمەساژکردن بەپیاز، رێژەیەک ئاوی پیاز و ماست تێکەڵ بکەیت و زەیتی بۆنداری تێ بکەیت و دەم و چاوی پێ مەساژ بکەیت بۆ ماوەی ١٥ دەقیقە ئەمەش ئەگەر رۆژانە بکرێت دەرەنجامی ئەرێنی دەبێت.
٥. چارەسەری پێوەدانی مێشوولە، پارچەیەک پیاز بخەرە سەر شوێنەکە ئەمەش ئازارەکەی ناھێڵێ.
٦. ماسکی پێست بۆ شێداری: ١ کەوچک ئاوی پیاز و نیو کەوچک ماست و ئارد تێکەڵ بکە بەو جۆرە ھەویرەکە بدە لەپێست تا ١٠ دەقیقە و دواتر بیشۆ.
٧. مەساژکردنی پێست بەپیاز ھاوکارە لەچالاککردنی سوڕی خوێن و درەوشانەوەی.
٨. ھێورکردنەوەی سوتان بەخۆر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

موندیالا قه‌ته‌ر 2022 دێ‌ بشێوازه‌كێ‌ نوو هێته‌ كرن

Lalish Duhok

ڤه‌خوارنا چايێ دبتە ئه‌گه‌رێ کێميا ماددێ ئاسنى

Lalish Duhok

نۆژدارێن بریتانی ئاگاهیان ددەنە خێزانان ل رەنگێ شێنێ ئامیرێن ئەلکترۆنى

Lalish Duhok