شبكة لالش الاعلامية

“عێراق هه‌فته‌م وه‌لاتێ خراپێ جیهانێ يه‌ بۆ ژیانێ”

“عێراق هه‌فته‌م وه‌لاتێ خراپێ جیهانێ يه‌ بۆ ژیانێ”
K24 – ھەولێر

بەگوێرەی رووپێوێك كە ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی جیھاندا، عێراق حەوتەمین وڵاتە بۆ ناخۆشترین ژیان لەسەر گۆی زەوی.

بەگوێرەی رووپێوێیك كە پەیمانگەی تۆتینگھام لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ژیان و گوزەرانی نزیكەی 150 وڵاتی جیھان كردووە و دەركەوتووە كە عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە كە ناخۆشترین ژیانی تێدا دەگوزەرێت.

بەگوێرەی ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی خراپترین دۆخی ژیانیان ھەیە، عێراق پلەی حەوتەمی ھەیە و تەنھا وڵاتانی وەكو ئەفغانستان و یەمەن و مۆریتانیا و چاد لە ریزبەندی پێش عێراقن.

رووپێوەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەبەرامبەردا ھاووڵاتیانی نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا، باشترین گوزەرانیان ھەیە لەسەر ئاستی جیھان .

ھەڵسەنگاندنی ئاستی خۆشگوزەرانی لەسەر بنەمای باری ئابووری حوكمی یاسا و دیموكراسی و خزمەتگوزاری پەروەردە و تەندروستی و ئاسایش و ئازادی تاكە كەسی، دیاریكراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنا گۆشتێ ماسی مفایێن مەزن ھەنە وان مفایا بزانە

Lalish Duhok

درێژترین زه‌لامێن جیهانێ هۆله‌ندینه‌ و كۆرترین ژی زه‌لامێن ته‌یمۆرا رۆژهه‌لاتن

Lalish Duhok

خوارنا ماستى ده‌وله‌مه‌نده‌ ب لاكتۆباسیلۆس

Lalish Duhok