ئه‌گه‌ر دڤێت دله‌كى ساخله‌م هه‌بت رۆژانه ڤان خوارنان بخۆ
K24- هه‌ولێر:
زۆر رێگا هەیە بتوانی بەهۆیەوە پارێزگاری لە تەندروستی دڵت بکەیت، وەک وەرزشى رۆژانە, وازهێنان لە جگەرەکێشان و کەمکردنەوەی فشارە دەروونیەکان، بەڵام جیا لەمانە هەندێک خۆراکیش سوودی زۆریان بۆ دڵ هەیە.
سەنتەری رێگری و کۆنترۆل کردنی نەخۆشی( سی دی سی) ئاشکرای کردوە، خواردنی چەور و کۆلۆسترۆل و سۆدیۆم، زۆر خراپن بۆ تەندروستی دڵ.
لە ژێر رۆشنايی راپۆرتەکەی سی دی سی، پێگەی ئەلیکترۆنی “مێدیکاڵ نیوز تودەی”ـی بەڕیتانی، 15 جۆر خواردن و خواردنەوەی بۆ ئه‌و كه‌سانه دەستنیشان كردووه كه گرنگی به تەندروستی دڵ ده‌ده‌ن.
خواردنی پاقلەمەنییەکان:
خواردنی پاقلەمەنییەکانی وەک لۆبیا، نۆک و نیسک رێژەیەکی زۆر کەم کۆلۆسترۆلی خراپییان تێدایە و دەوڵەمەندن بە پرۆتین و فایبەر و رەوشتی دژە ئۆکسان کە بۆ دڵ بە سوودن.
تووەکان:
جۆرە جیاوازەکانی توو نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە بەوەی رێژەیەکی باشیان لە فایبەر، ترشی فۆلیک، ئاسن، کالسیۆم، ڤیتامین ئەی و ڤیتامین سی تێدایە. جیا لەوەش رێژەیەکی زۆر کەمی چەوریان تێدایە.
برۆکلی:
برۆکلی سوودی زۆری بۆ دابەزاندنی کۆلسترۆلی دڵ هەیە، ئەگەر بێت‌و بەشێوەی هەڵماندن ئامادەبکرێت.
شۆکۆلاتەی رەش:
زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان خواردنی شکۆلاتەی رەش، رێگری دەکات لە رەقبوونی خوێنبەرەکان و ئەگەره‌كانی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.
قاوە:
بە گوێرەی توێژینەوەی نوێی “سەنتەری دڵی فرامینگهام” لە ئەمریکا، خواردنەوەی رۆژانەی قاوە، لەکارکەوتنی دڵ و جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە و بۆ تەندروستی دڵ بە گشتی باشە.
ماسی( ئۆمێگا 3):
ماسی سەرچاوەیەکی گەورەی ئۆمێگا 3 و پرۆتینە کە به‌یه‌كه‌وه کار بۆ رێکخستنی لێدانەکانی دڵ و رێگری کردن لە رەقبوونی خوێنبەرهكانی دڵ ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی یەکێتی تەندروستی دڵی ئەمریکی (ئی ئێچ ئەی)، پێویستە هەفتەی دووجار بری 100 گرام لە چەوری ماسی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 بخورێت.
باشترە ماسی سەلەمون، سیلڤەری دەریا، شاماسی(هێرینگ)، ساردین و تونا(جۆری ئەلباکۆر) بخورێت.
چای سەوز:
چای سەوز رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن کەم دەکاتەوە کە هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی دڵە.
چەرەزات:
بادەم، بندەق، گوێز و فستەق دەوڵەمەندن بە پرۆتین، فایبەر، کانزا‌کان، ڤیتامین و دژە ئۆکسیدهكان. هاوشێوەی ماسی، ئەو جۆرە چەرەزاتانە برێکی باشیان لە ئۆمێگا 3ـیان تێدایە، تێكڕای ئەمانەش سوودی زۆریان بۆ دڵ هەیە.
جگەر:
جگەر برێکی زۆر لە ترشی فۆلیک، ئاسن، کرۆمیۆم، کۆپەر و زینکی تێدایە کە رێژەی هیمۆگلۆبین لە خوێندا زۆر دەکەن ئەوەش سوودی بۆ دڵ هەیە.
شۆفان:
شۆفان رێژەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا کەم دەکات و کۆنترۆلی کۆلسترۆل دەکات و سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
شەرابی سوور:
خواردنەوە کحوولیەکان بە گشتی زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام شەرابی سوور جیا لە زیانەکانی، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە دژە ئۆکسانەکان، سوودی بۆ دڵ هەیە بەوەی رێگری لە کڵۆبوونی خوێن دەکات لەناو دەمارەکان ئەگەر بەشێوەیەکی کەم و دیاریکراو بخوورێتەوە.
سپیناخ:
سپیناخ بە مەگنیسۆم دەوڵەمەندە و یارمەتی کۆنترۆلکردنی لێدانی دڵ دەدات.
تەماتە:
تەماتە بە فایبەر، پۆتاسیۆم، ڤیتامین سی، فۆلات و کۆلاین دەوڵەمەندە، ئەم ماددانەش گشتیان بۆ تەندروستی دڵ بە سوودن.
سەوزەوات:
“ئەی ئێچ ئەی” ئامۆژگاری خەڵکی دەکات، رۆژانە هەشت جۆر یان زیاتر میوە و سەوزە بخۆن چونکە بە فایبەر و کانزا‌کان و ڤیتامین ئەی دەوڵەمەندن و یارمەتی کۆنترۆل کردنی فشاری خوێن دەدەن.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 توڕه‌یی ژنێك رانج رۆڤه‌ر ده‌شكێنێ
02 به‌ڤیدیۆ.. كۆرپه‌یه‌ك رزگاركرا كه ماوه‌ی 7 كاتژمێر بوو خانه‌واده‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ كردبوو
03 به‌وێنه.. ره‌فتاری گۆریلایەکی دەرکراو ناخ دەهەژێنێت
04 “تارماییه‌كان” جلوبه‌رگی ژنان نمایش ده‌كه‌ن
05 ئه‌گه‌ر بته‌وێت دڵێكی ته‌ندرووستت هه‌بێت رۆژانه ئه‌م خواردنانه بخۆ
06 به‌ڤیدیۆ.. هێرشێكی دڕندانه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك
وتار
کۆمەڵکوژی حەما و کورتکردنەوەی بەرامبەر کۆمەڵکوژی حەما و کورتکردنەوەی بەرامبەر نیاز نەجمەدین سوپای تورك نه‌هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه!
به‌رزان عه‌لی حه‌مه:
سوپای تورك نه‌هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه!
بەغدا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی دەبێ لەگەڵ کوردێکی بەهێز بسازێت
حوسێن کوردنەژاد:
بەغدا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی دەبێ لەگەڵ کوردێکی بەهێز بسازێت
كه‌س مه‌كه‌نه‌وه به فریشته‌ی عێراق !
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف:
كه‌س مه‌كه‌نه‌وه به فریشته‌ی عێراق !
SideBarReaderLeft SideBarReaderLeft-2
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
