شبكة لالش الاعلامية

ئاژه‌له‌كى هه‌ڤ شێوێ تیمساح و ده‌یناسوورى ل هه‌له‌بجه‌ ده‌ردكه‌فت

ئاژه‌له‌كى هه‌ڤ شێوێ تیمساح و ده‌یناسوورى ل هه‌له‌بجه‌ ده‌ردكه‌فت

وشه‌:
دوای ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێكی سه‌یر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه‌ و ده‌نگی دایه‌وه‌، “وشه”‌ زانیارییه‌ نه‌دركاوه‌كانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و بۆ خوێنه‌رانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

له‌ دوێنێوه‌ ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئاژه‌ڵێكی خشۆك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه‌، به‌ پێی قسه‌ی شاره‌زایان نه‌ له‌ مارمێلكه‌ و بزنمژه‌ ده‌چێت، نه‌ هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ ناوی تیمساحی لێ بنرێت و سه‌ر و ڕووخساریشی له‌ ده‌یناسۆڕ ده‌چێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش “پێشڕه‌و مه‌هدی جه‌میل” فۆتۆگرافه‌ری وێنه‌ی سروشت و ئاژه‌ڵه‌كان، یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڤیدیۆیه‌كی پڕۆفیشناڵیشی له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌، به‌ “وشه‌”ی ڕاگه‌یاند: “ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ هی ساڵی پارن، ئه‌م دوو ڕۆژه‌ به‌ هۆی نوێكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی خۆم له‌ ئینستاگرام، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووباره‌ بڵاو بوونه‌وه‌”.

زیاتر گوتی: “ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌م له‌ پشت عه‌نه‌ب تۆمار كردووه‌، كه‌ شاخێكی لێیه‌ پێوه‌سته‌ به‌ چیای شنروێوه‌ و زیاتر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ نزیكه‌”.

له‌ كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌دا ئاژه‌ڵه‌كه‌ زۆر به‌ ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌و كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئاژه‌ڵه‌ نامۆكه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌ و ته‌نیا وه‌ك مێرووخۆره‌كان زمانێكی درێژی هه‌یه‌ و مێروو ده‌خوات.

ئه‌م وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كی زۆریان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تا ئێسته‌ بۆ هیچ كه‌س یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌ وه‌چه‌ی چ ئاژه‌ڵێكه‌ و له‌ كورده‌واریدا ناوی چییه‌، دیاریش نییه‌ له‌ كوێی تر ده‌رده‌كه‌وێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ئێكه‌مين جار نووترین وێنێ مەریخێ هاته‌ به‌لاڤكرن  

Lalish Duhok

ڤێ کە کێمتر دراڤى دێ مه‌زێخى  

Lalish Duhok

دوای 34 ساڵ لە ئێران رێگە دەدرێت ژنان بچنەوە نێو یاریگەکانی تۆپی پێ

Lalish Duhok