شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌كێ رۆماتیزم رێگريێ ل جەلتا دلى دگرت!

دەرمانه‌كێ رۆماتیزم رێگريێ ل جەلتا دلى دگرت!

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەڵێ دەرمانی دژە رۆماتیزمی (کاناکینیوماب) ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

توێژەرەکان دەڵێن ئەو بەرەنجامە دڵخۆشکەرەی ئەم دەرمانە بایۆلۆجییە بەدیهێناوە، گەورەترین پێشکەوتنە لە پێشگیری و چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، لەپاش هەنگاوی دۆزینەوەی دەرمانە دژۆ کۆلیسترۆڵەکانی ناسراو بە “ستاتینەکان”.

ئەنجامەکە لەپاش تاقیکردنەوەی دەرمانی (کاناکینیوماب) لەسەر دە هەزار کەس بەدیهات، کەئەگەری تووشبوونیانی بە جەڵتەی دڵ بە راددەی 15% کەمکردەوە.

دۆزینەوەکە لای بەشێک لە پزیشک و پسپۆڕان جێگەی دڵخۆشییە، بەڵام بەشێکی دیکە دەڵێن کاریگەرییەکە هێندەش گەورە نییە، بە تایبەت کە ئەو دەرمانە زۆر گرانە و لێکەوتەی نەرێنی بەرچاویشی هەن.

رۆبەرت هارینگتن، راگری کۆلێجی پزیشکی زانکۆی ستانفۆرد، دەڵێ ئەم سوودە دەستکەوتووەی (کاناکینیوماب) نابێ وابکات بۆ رێگری لە جەڵتەی دڵ و مێشک بەشێوەیەکی رۆتینی بەکاریبهێنین، تاکو ئەوکاتەی باڵانسێکی دڵخۆشکەرمان دەستدەکەوێ لەنێوان هەریەکە لە کاریگەرییە دڵخوازەکانی، کاریگەرییە نەخوازراوەکانی و تێچووی دەرمانەکە.

کاناکینیوماب دەرمانێکی بایۆلۆجییە، کار لەسەر سەرکوتکردنی هەوکردنی درێژخایەن دەکات و بۆ چارەسەری چەند جۆرێک لە رۆماتیزم و هەوکردنی درێژخایەنی دیکە پەسەندکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژیانی مرۆڤ دەچتە دەرڤه‌ى گۆشا ئه‌ردى .. دەست بە دروستكرنا باژێره‌كى ل سه‌ر هه‌يڤێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok

ئافرەت ل دەمێ دووگیانی و سورا هەیڤانە پێدڤیە گوشتێ سوور بخۆت

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ل ئەرژەنتین بوونەوەره‌كێ ئاسمانی هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok