شبكة لالش الاعلامية

نیڤ ملیار گيانه‌وه‌رێن ئوسترالیا سۆتن

نیڤ ملیار گيانه‌وه‌رێن ئوسترالیا سۆتن

K24 – هه‌ولێر:

ماوەی سێ مانگە ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا بەردەوامە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 20 کەس مردوون و نیو ملیار ئاژەڵ سووتاون و هەزار و 500 خانووش داڕووخاون.

ئاگرەکە ناوچەکانی نیو ساوز وێڵز و ڤیکتۆریای گرتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی با نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

دەزگای کۆنتڕۆڵی ئاگری چیاکانی ئوسترالیا NSW ئاشکرایکردووە، شەش ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش لە مێژووی ئوستراڵیا دەگمەنە.

ژینگەناسانی زانکۆی سیدنی لەبارەی سووتانی ئاژەڵی دارستانەکان رایانگەیاندووە، نزیکەی 500 ملیۆن ئاژەڵ سووتاون کە بەشێکان کوالا و کەنگەرە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتەن.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، بۆ ئەمەش چەند پێشبینیەک خراونەتەڕوو، دەکرێت جگەرە، هەورە بروسکە و ئاگری بە مەبەست هۆکارەکە بن، بەڵام کەمی باران و وشکی دار و زەوییەکانیش، رێگا خۆشکەربوون بۆ تەشەنەسەندنی ئەو ئاگرەی کە ئوسترالیای خستووەتە بارێکی لەناکاو.

70 هەزار ئاگر کوژێنەوە و خەڵکی خۆبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و ئوسترالیاش، بەشێک لە سوپاکەی بۆ هەمان مەبەست ناردووەتە دارستانەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێره‌كى پێنج هه‌زار سالى لژێر گونده‌كێ سنوورێ كۆیه‌ هه‌یه‌

Lalish Duhok

راپۆرته‌كا نێڤ ده‌وله‌تى وه‌لاتێن جيهانێ وەک پێتڤى پالپشتێ شیردانا سرووشتی نینن

Lalish Duhok

بێی کو هەڤژینێ تە داخواز بکەت،ڤان کاران بۆ بکە

Lalish Duhok