شبكة لالش الاعلامية

دهۆک.. چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن

دهۆک.. چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن

باسنيوز:

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە دهۆک دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گرنگی شوێنەواری کرا کە لەسەر چیای کێلیا شەیدا چەندین شوێنی گەشتیاری دروست دەکرێن.

د. بێكه‌س بریفكانى، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ێ ڕاگەیاند: ”دەست بە دروستکردنی ڕێگای کێلیا شەیدایێ کراوە کە چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن، ئەوە پرۆژەیەکی زۆر گرنگە و ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و دوای تەواوبوونی دەکەوێتە خزمەت گەشتیارییەوە”.

ئاشکرایشی کرد: ”لە دهۆک نزیکەی دوو هەزار شوێنی شوێنەواری تۆمار کراون و بەشی زۆریشیان کەوتوونەتە خزمەتی کەرتی گەشتیارییەوە و بە هاوکاریی ڕێکخرا و زانکۆ بیانییەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی گرنگیی زیاتر بە شوێنە شوێنەوارییەکان بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش دا: ”لە ئەشکەوتی چارستێنەوە تاکوو سەر چیای کێلیا شەیدایێ دەکرێتە ڕێگا و هەمووی دەبێتە ڕووناکی، شوێنە گەشتیارییەکان دیمەنێکی جوانیان بە پارێزگای دهۆک بەخشیوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ڤیدیو: ل هه‌ولێرێ پێشانگەھا نیشاندانا رۆبۆتان ھاتە ڤەکرن

Lalish Duhok

ل سالا 2040ێ ترومبێلێن گاز و پانزینێ ل ڤی وه‌لاتی دێ هێنه‌ قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok

پشتی چه‌ندین ناكۆكییان عیراق رازی بوو یاریێ ل سعوودیێ بكه‌ت

Lalish Duhok