مەحما خەلیل:مافێ ئێزدیان تەنها ب ڤهگهريانێ بۆ سەر کوردستانێ مسۆگەر دبت
باسنيۆز:
قایمقامی شنگال رایدەگەیەنێت، کە تاوەکو شارەکەی نەبێتە پارێزگایەک لە کوردستانی باشوور، مافی کوردانی ئێزدی بە تەواوی مسۆگەر نابێت.
مەحما خەلیل، قایمقامی شاری شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بە رزگارکردنەوەی مووسڵ، داهاتووی کوردانی ئێزدی، کوردانی شەبەک، مەسیحی و تورکمانەکان دیاری دەکرێت.
مەحما خەلیل بە پێویستی دەزانێ دوای کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پاێزگای نەینەوا شنگال و دەشتی نەینەوا ببنە پارێزگا و بگەڕێنەوە سەر کوردستانی باشوور، چونکە ”مافی کەمە نەتەوە و ئایینەکان“ تەنها بە گەڕانەوە بۆ سەر کوردستانی باشوور مسۆگەر دەبێت.
نزیکەی دوو هەفتەیە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ بە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە باکوور و رۆژهەڵاتی شارەکە و سوپا و هێزە عێراقییەکان لە باشووری شارەکە، دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
