دادگه‌ها جینۆسایدا كوردستانێ دئێته دروستكرن
باسنيۆز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درووستكردنى دادگایه‌كى ناوخۆیى جینۆساید ده‌ڕبراوه و له ئێستا لیژنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه.
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند : ” دواى داواكاریمان بۆ درووستكردنى دادگایه‌كى تایبه‌ت به جینۆسایدى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان ده‌ڕبڕى”.
گوتیشى :” بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كار له‌سه‌ر درووسكردنى ئه‌و دادگایه ده‌كات، كه به پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، كه‌یسه‌كانى تایبه‌ت به جینۆساید، رێك و ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له ناساندنى تاوانه‌كاندا له ئاستى جیهان ئاسانكارى بكات”.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆ درووستكردنى داداگاكه، لیژنه پێكهێندراوه كه سوود له زانیارى و ئه‌زموونى وڵاتانى خاوه‌ن ئه‌و جۆره دادگایانه وه‌رده‌گرێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
