رۆنكرنهك ژ میر “تەحسین بەگ”دهربارەی ئۆپەراسیۆنا حەشدا شەعبی
رووداو – دهۆک
کوڕی میر تهحسین بهگ، میری ئێزدییەکانی جیهان، رەتیدەکاتەوە باوکی هیچ پەیام و راگەیێندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال بڵاوکردبێتەوە و دەڵێت: بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە بۆ لەکەدارکردنی نێوبانگی میرە و دوور و نزیک ئاگای لێنییە.
میر عیسمهت، كوڕی میر تهحسین بهگ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر راگەیێندراوێک بەبێ واژۆ و مۆری میر بڵاوبکرێتەوە، گوزارشت لە بۆچوون و هەڵوێستی میر و ئەنجوومەنی رووحانی کوردانی ئێزدی ناکات. راگەیێندراوەکەش لەلایەن چەند کەسێک بڵاوکراوەتەوە کە دەیانەوێت پێگە و نێوبانگی میر لەکەداربکەن.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال کە چەند گوند و کۆمەڵگەیەکی کوردانی ئێزدییان کۆنترۆڵکردوونەتەوە، میر عیسمهت رایگەیاند: “تاوەکو ئێستا ئەوەی هاوکاری ئێزدیانی کردبێت تەنها کورد بووە، لەبەرئەوە چۆن میر باسی حەشدی شەعبی دەکات کە بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە”.
رۆژی 28-5-2017، لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن راگەیێندراوێک بەناوی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی جیهان بڵاوکرایەوە و، تێیدا باسی هەڵوێستی میر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال و، بەتایبەت رزگارکردنی گوندی کۆچۆ کرابوو. ئاماژە بۆ ئەوەش کرابوو کە میر پشتگیری لەو ئێزدییانە دەکات کە چوونەتە نێو حەشدی شەعبی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
