شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا دی يا کوردا ئێزدی ل رەققە هاته‌ رزگارکران

کچه‌كا دی يا کوردا ئێزدی ل رەققە هاته‌ رزگارکران
رووداو – هەولێر

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی تەمەن 13 ساڵ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رەققە رزگارکرا و بەسەلامەتی گەیێنرایە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان.

کچەکە ناوی عاسیمە نیعمەت سەلیمە و، ئەوکاتەی لەلایەن چەکدارانی داعش لەکاتی داگیرکردنی شنگال و دەوروبەری رفێنراوە تەمەنی 10 ساڵ بووە.

لەگەڵ دەستپێکی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، نزیکەی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، هەر ئەوکات بەشێک لەو کوردە ئێزدییانە گواسترانەوە شارەکانی رەققە و دێرەزور و مەیادین و شارەکانی دیکەی سووریا.

لەو کاتەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ رزگارکردنیان، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە سێ هەزاریان رزگارکراون و ئەوانەشی لە سووریاوە رزگاردەکران دەبردرانە تورکیا و لەوێشەوە دەهێنرانەوە باشووری کوردستان.

بەگوتەی حوسێن کۆرۆ، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان، تەنها لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا کە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستیپێکردووە، زیاتر لە 20 کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە ناوەندی شاری رەققە رزگارکراون و گەیشتوونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە پارێزگای دهۆک.

بەگوتەی ئەو کوردە ئێزدیانەی رزگاریان بووە، دۆخی نێو شاری رەققە باش نییە و چەکدارانی داعش دووچاری ترس و دڵەڕاوێ هاتوون، بەو پێیەی بەشێک لەوانەی رزگاریان بووە، لەنێو ماڵی چەکدارەکانی داعش بوونە تەنانەت چەکدارەکان بۆیان نەکراوە چاودێری ماڵەکانیشیان بکەن، ئەمەش بووەتە دەرفەتێک بۆ رزگاربوونی ئەو کوردە ئێزدییانە، پێشبینیش دەکرێت لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە رەققە رزگاربکرێن و بگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش تايێ سنوونێ هاریکاریا کۆمسیۆنا سنوونێ دکە

Lalish Duhok

په‌رله‌مانتاره‌كێ پارتى: ڤێ هەیڤێ جینۆسایدا ئێزديان دێ ل فه‌ره‌نسا ئێته‌ به‌حسكرن

Lalish Duhok

دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش پیرۆزباهیێ‌ ل یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دكت

Lalish Duhok