شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:تاکە چارەسەريا ئێش و ئازارێن ئێزدییان سەرکەفتنا ریفراندۆمێ يه‌ 

شێخ شامۆ:تاکە چارەسەريا ئێش و ئازارێن ئێزدییان سەرکەفتنا ریفراندۆمێ يه‌ 

برۆکسل-KDP.info-

(شێخ شامۆ) دەڵێت، (سەرۆک بارزانی) پلانێکی باشی داڕشتووە بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتان تا پشتگیری لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بکەن. دەشڵێت، ئێمە وەک کوردانی ئێزدی بە هەموو شێوەیەک ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بە چارەی تەواوی کێشەکان دەزانین، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین تا ڕیفراندۆم سەر بکەوێت.

دوێنێ لە گوتاریدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپادا بۆ ئەورووپا و جیهانی نیشان دا، کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێکەوەژیانەوە نموونەیەکی جوانی دیموکراسییە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێن پێکهاتەکان و خەڵکی کوردستان و ئاوارەکانیشی پاراست، هاوکات ئەورووپا لەو سەرنج و لێدوانانەی کە هەیانبوو پەیامێکی ناڕاستەوخۆیان دا بە وڵاتانی ناوچەکە، کە ئەوان پشتی کورد دەگرن و کورد لە ناوچەکەدا بە تەنیا نییە، ئێستاش ماوەتەوە خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆی بدات لە ٢٥-٩-٢٠١٧دا.

سەبارەت بەو سەردانە، ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ پەرلەمانی ئەورووپا، (شێخ شامۆ)، کە هاوکات نوێنەری کوردانی ئێزدی بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”کوردانی ئێزدی هەموو هەوڵیک دەدەین بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم سەر بکەوێت، چونکە کوردانی ئێزدی بە درێژایی مێژوو هێج خۆشییەکیان لە عێراق نەدیوە و پاراستوو نەبوونە، لەبەر ئەوەش هەموو هەوڵیک دەدەین، کە ئەم پرسەی گەل سەر بکەوێت و ئەورووپاش پشتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەگرێت.”

(سەرۆک بارزانی) لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا، کە پێکهاتەکانی کوردستانی چۆن بخوازن، ئەوان ڕێز لە ڕا و بۆچۆنی ئەو پێکهاتە ئایینیانە دەگرن. (شێخ شامۆ) دەڵێ: ”هەموو پێکهاتە کوردستانییەکان لە برۆکسل بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) دیاری دەکەین، کە تاکە چارەسەری ئێش و ئازارەکانی پێکهاتەکانی کوردستان بە گشتی و ئێزدییان بە تایبەتی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمە، بۆیە هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەین تا پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت.”

لە ئاکامێکی دیکەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریدا بۆ پەرلەمانی ئەورووپا دەرکەوت، کە پەرلەمانی ئەورووپا شەرعییەت دەداتە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و سەبارەت بەم پرسەش، (شێخ شامۆ) دەڵێت: ”(سەرۆک بارزانی) پلانێکی باشی داڕشتووە بۆ ئەوەی دەوڵەتانی دنیا ڕازی بکات، کە پشتگیری لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە کوردستان نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک و دەبێتە پێگەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیریی ئاشتی لە جیهاندا بۆیە پەرلەمانی ئەورووپایش پێشوازی لە ئەنجامی ریفراندۆمدا دەکەن.”

جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەی ٧-٦-٢٠١٧دا بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، کە ٢٥-٩-٢٠١٧ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاندەکێ نووژدارێن نێڤدەولەتی سەرەدانا پەرستگەها لالش کر

Lalish Duhok

ژنێن ئێزدی دەستپێشخەرییەكێ‌ بۆ پشتەڤانیكرنا هەوا نادیا موراد دكن

Lalish Duhok

شێخ شامۆ راپۆرته‌كا گرنگ پێشکێشی سەرپەرشتیارێ ئیدارا سەربەخۆییا زاخۆ کر

Lalish Duhok