شبكة لالش الاعلامية

کچەكا رزگاربوويا کوردا ئێزدی داخوازا هاريكاريێ دكت 

کچەكا رزگاربوويا کوردا ئێزدی داخوازا هاريكاريێ دكت 
رووداو – دهۆک

کچە کوردێكی ئێزدی دوای رزگاربوونی لەدەستی داعش بە تەنیا ماوەتەوە، لە حاڵێكی خراپدایە و داوای بە هاناوەچوون دەکات.

عەزیزا جەلال، مانگێکە لەدەستی داعش رزگاری بووە، لەو ماوەیەدا خێزانەکەی بەرەو کەنەدا کۆچیان کردووە، ئەو دەڵێت چوار ساڵە ماڵباتەکەی نەبینیوە، ناشتوانێت بچێتە کەنەدا بۆ لای خێزانەکەی، بەڵام پەیوەندیشیان بە یەکەوە هەیە.

عەزیزا جەلال، رزگاربووی دەستی داعش زمانی دایکی بیرچووەتەوە و دەڵێت “کاتێک داعش ئێمەیان گرت، ئازاریان دام و لێیان دام، دواتر لە دایک، باوک و کەسوکارەکەمیان دابڕیم، منیان کردە خزمەتکاری خۆیان و ئێستاش من لە ماڵی خزمێکی خۆم دەژیم، داوا لە رێکخراوەکان دەکەم بمبەن بۆ لای دایک و باوکم و بەهانامەوە بێن”.

ئەو کچە ئێستا تەمەنی 14 ساڵە، سێ ساڵ و پێنج مانگ لە ژێر دەستی داعشدا بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاندەکێ قوتابیێن زانکۆیێن كوردستانێ سەرەدانا پەرستگەھا لالش کر

Lalish Duhok

ستافێ فلمێ “رەشەبا”سۆزێن خۆ بجهنەئینان بۆ ئێزدیان

Lalish Duhok

سنوونێ.. ئالایێ کوردستانێ و پوستەرێن بەلێ بۆ ريفراندۆمێ ھاتنە بلندکرن

Lalish Duhok