شبكة لالش الاعلامية

شارەزایەكی ئەمنی: مانا ھنده‌ك ھێزێن پەكەكێ دبتە ئه‌گه‌رێ مالوێرانيێ بۆ شنگالێ

شارەزایەكی ئەمنی: مانا ھنده‌ك ھێزێن پەكەكێ دبتە ئه‌گه‌رێ مالوێرانيێ بۆ شنگالێ
هەولێر-KDP.info-

شارەزایەكی ئەمنی باوەڕی وایە، پێویستە ھەموو ئەو ھێزانەی سەر بە پەكەكەن لە شنگال بكشێنەوە، چونكە مانەوەی ھەر ھێزێك كە پاشماوە و سێبەری پەكەكە بێت لەو سنوورە، دەبێتە ھۆی ماڵوێرانی بۆ شنگال.

ئازاد ئەبووبەكر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ھەموومان تەمەننای ئەوەمان دەكرد پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەسەر داوای خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە شنگال بكشێتەوە، ھەموویان ئەوەیان بە باش دەزانی كە دوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ شنگال، پەكەكە پاشەكشە بكات، ئێستایش كە پەكەكە بڕیاری داوە پاشەكشە بكات لە ژێر ھەر گوشارێك بێت، كارێكی باشە، بەڵام پێویستە ئەوەیش لە بیر نەكەین ھەموو وڵاتانی ناوچەكە، بەتایبەت توركیا، شارەزای سیاسەتی پەكەكەیە و دەزانێت چ ڕێكخراو، یان ھێزێك سەر بە پەكەكەیە، لەبەر ئەوەی ئەو ھێزانەی ئێستا لە شنگالن، دیارە كێ سەر بە پەكەكەیە و كێ سەر بە حەشدی شەعبییە، ئەگەر ھێزەكانی سەر بە پەكەكەیش لە شنگال نەمێنن، ھیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ توركیا لەشكركێشی بۆ سەر شنگال بكات”.

ئەو شارەزا ئەمنییە، كە پێشتر ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بووە، ڕوونیشی كردەوە: “بەداخەوە دوێنێ خۆم بینیم یەكێك لە بەرپرسانی یەپەگە كە قسەی دەكرد، نكۆڵیی ئەوەی كرد ھیچ پەیوەندییەكان بە پەكەكەوە ھەبێت و دەیگوت، ئێمە سەر بە پەكەكە نین، بەڵام یەكێكی دیكە لە تەنیشتییەوە وەستابوو و وێنەیەكی ڕێبەری پەكەكە، عەبدوڵڵا ئوجەلانی بە شانەوە بوو، واتا ئەمە خۆی بەڵگەیە کە ئەوانە پەكەكەن”.

ئەبووبەكر دەشڵێ: “حەقە خەڵكی نێو شنگال خۆیان ھەڵوێستیان ھەبێت و ڕێگە نەدەن ھیچ ھێزێكی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شنگال بمێنێت و بیانوو بدەنە ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت دەست بخەنە نێو كاروباری شنگالەوە، بوونی چەندین ھێزی جیاواز و میلیشیات كێشەیە بۆ ئاڵۆزبوونی ڕەوشی شنگال، ھەر ڕێكخراو و ھێزێك كە كلكی پەكەكە بێت و لە شنگال بمێنێت، ئەوە بیانوو دەداتە دەست توركیا بۆ ھێرشكردن و ئەوكات شنگالیش وەك عەفرین و مووسڵ وێران دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا ئێزدی پشتی ژ دەستێن داعش رزگار دبت جارەكا دى بێ‌ سەروشوون دبت

Lalish Duhok

كچه‌كا ئێزدى خه‌لاتێ باشترین رۆژنامه‌ڤانا كچ ل ئیتالیا وه‌رگرت

Lalish Duhok

مەزارگەه و پەرستگه‌هێن ئایينى يێن ئێزديان دئێنه‌ نوژەنكرن

Lalish Duhok