شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:كوردێن ئێزدی ژبه‌ر كوردبوون و ئایینێ خۆ هاتن جینۆسایدكرن

شێخ شامۆ:كوردێن ئێزدی ژبه‌ر كوردبوون و ئایینێ خۆ هاتن جینۆسایدكرن

باسنيوز:

پەرلەمانتارێكی كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕای دەگەیەنێت، کە كوردانی ئێزدی بە هۆی كوردبونیان و ئایینەكەیانەوە جینۆساید كران.

شێخ شامۆ شێخو، پەرلەمانتاری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەماوەی چوار ساڵی ڕابردووەوە تاوەكو ئێستا، زیاتر لە 3 هەزار رفێنراوی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار كراون و هەروەها زیاتر لە 3 هەزار ئێزدی دیكە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە و ئێستاش داعش لە ناوچەكە ماوە و شانە نوستووەكانیشیان لە پەرەسەندندان، كوردانی ئێزدیش بە هۆی كوردبوونیان و ئاینەكەیانەوە جینۆساید دەكرێن”.

لە بارەی ئەو ئافرەت و منداڵە ئێزدیانەی ژێر دەستی داعش، ئەو تیرۆریستانە لە وڵاتە عەرەبییەكانیش كڕین و فرۆشنتنیان پێوە كردوون، ئەو پەرلەمانتارە ئێزدییە، ئەوەشی خستە روو، کە ئەوان بازرگانی و كڕین و فرۆشتنیان پێوە كردوون و هەڵبەتە لە وڵاتە عەرەبییەكانیش بڵاوەیان پێوە كراوە، چونكە بەشی زۆری سەرانی تیرۆریستان هەر لە عێراق و سووریا و وڵاتە عەرەبییەكانەوە لە ناو داعشدابوونە و لە ڕێگای ئەوانیشەوە بازرگانیان پێوە كراوە.

تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014 شاری شنگالیان داگیركرد و كوردانی ئێزدیان رووبەرووی گەورەترین كارەساتی سەردەم كردوەوە، پاشان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی پێشمەرگە توانی شنگال رزگار بكاتەوە و پاشان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش پشکداری د سمینارا چیرۆکا سەرکەفتنێ یا کچەکا ئێزدی دا کر

Lalish Duhok

سەرۆكێ‌ بنگەهێ‌ لالش:باوەر ناكەم ئێزدی ژ كابینا نوو یا حكومەتا كوردستانێ‌ بێ‌ بەهر بن

Lalish Duhok

ئەندام پەرلەمانه‌ك:هەتا نۆكه‌ 934 ژن ژدەستێ داعش هاتينه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok