شبكة لالش الاعلامية

کادره‌کێ پارتی ل شنگال ژلایێ چەکدارێن پەکەکێ هاته‌ تیرۆرکرن

کادره‌کێ پارتی ل شنگال ژلایێ چەکدارێن پەکەکێ هاته‌ تیرۆرکرن

باسنيوز:
بەرپرسی راگەیاندنی لقی17ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی تەرمی کادیرێکی حزبەکەی لە شنگال دۆزراوەتەوە کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بە گوللە کوژراوە.

ئیدریس زۆزانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی ئەحمەد حوسێن لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٦ی١ی٢٠٢٢ لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێندرا و بێسەروشوێن بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی لە شنگال دۆزرایەوە”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەو کادیرەی پارتی خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالە و بە سەردانێک چووەتە قەزای شنگال و پاشان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێندراوە و کوژراوە.

گوتیشی: “حکوومەتی عێراق بەرپرسیارە لە کوشتوبڕ و بێسەروشوێنکردنی خەڵک کە لە شنگال هەیە، ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین و لە مافی خۆمان خۆش نابین، ئەمە یەکەم حاڵەتی رفاندن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن نییە کە لە شنگال رودەدات بەڵکوو لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەدان کەس رفێندراون و کوژراون لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، بەڵام بە داخەوە بەغدا لە ئاست ئەو کردارانەی پەکەکە بێدەنگە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش هاريكارى گه‌هاندنه‌ خێزانێن خيڤه‌تێن وان هاتينه‌ سۆتن 

Lalish Duhok

نوونەرێ‌ حكوومەتا ئەلمانیا لگەل پێكهاتێن پارێزگەها نەینەوا كۆمبوو

Lalish Duhok

شاندەكێ‌ بنگەهێ‌ لالش سەرەدانا لقێ‌ ئێكێ‌ پارتی كر

Lalish Duhok