پەیوەنديا تەبرید و سۆتنا پانزینا ترومبێلێ بزانه
دواڕۆژ
لەگەڵ گەرمبوونی کەش و هەوای دەرەوە، زۆرێکمان لەکاتی کارکردن بە ئۆتۆمبیلەکانماندا فێنكکەرەوەکانیان دەخەینەکار، بەڵام کارکردنی فێنک كەرەوەی ئۆتۆمبێل کار دەکاتە سەر سوتانی بەنزینی زیاتر، بەڵام ئایا ئەمە لە هەموو دۆخێکدا ڕاستە؟
– شارەزایانی تەکنەلۆژی و بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل ئاماژە بەوە دەکەن، کارکردن بە فێنک كەرەوەی ئۆتۆمبێل لەکاتی لێخوڕینی هێواشدا، بەنزینی زیاتر دەسوتێنێت، بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونی خەڵکییەوە، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبیل لە 100 کیلۆمەترلە کاتژمێرێک زیاتر دەبێت، ئەگەر جامی ئۆتۆمبیل بکرێتەوە – فێنک كەرەوەکەش بکوژێنرێتەوە- بەهۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی کە هەوا دەیخاتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، ئاستی سوتانی زیاتری بەنزینی ئۆتۆمبیل بۆ لە 20% زیاتر دەبێت وەک لەوەی فێنک كەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە بەکاربخرێت، چونکە ئەگەر فێنک كەرەوە کار بکات و جامەکان داخرابن، پاڵەپەستۆی هەوا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکە کەم دەبێتەوە و بەوەش کەمتر بەنزین دەسوتێت بە پێچەوانەی سوتانی بەنزین لە کاتی لێخورینی هێواشدا.
– کاتێک کە شۆفێر ئۆتۆمبێلەکەی لەبەر تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر بەجێدەهێڵێت، باشترە جامەکان بۆ ماوەیەکی زۆر کەم بکاتەوە پێش ئەوەی بچێتە ئۆتۆمبیلەکەوە و فێنکەرەوە بخاتە کار.
– پشتگوێخستنی چاکردنەوەی فێنک كەرەوەی ئۆتۆمبیل بۆ زیاتر لە شەش مانگ، دەبێتەهۆی زیاتر سوتانی بەنزین بە جۆرێک لە جۆرەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
