ڤایبەر خزمەتكاريهكا نوو راگەهاند
خەندان
بەرنامەی ڤایبەر، لە رێگەی ناردنی نامەی ئاگادارکردنەوەوە بۆ بەکارهێنەرانی، خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاند بە کۆمەڵێک زانیارییەوە.
وەک ئاشکرایە ڤایبەر بەرنامەیەکە کە بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ و نووسینی لە رێگەیەوە ئەنجام بدات بەبێ بەرانبەر، بۆ زۆرێک لە سیستمە جیاوازەکانیش کارایە و بەردەستە.
خزمەتگوزارییە نوێیەکەش بریتییە لە ئەنجامدانی پەیوەندی لە رێگەی بەدەستهێنانی ئۆفەرەکانی ڤایبەرەوە، واتە لەکاتی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتیشدا پەیوەندییەکانت نەپچڕێنیت و بە نرخێکی کەمتر لە کۆمپانیا دابینەکەرەکان بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ڤایبەر.
هەرچەندە لەماوەی رابردوو ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە لە ڤایبەردا هەبووە بەڵام لە ئێستادا بەشێواز و جۆرێکی دیکە پێشکەشی بەکارهێنەرانی کراوەتەوە.
ئەو بەکارهێنەرەی دەیەوێت لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بێت دەبێت لە رێگەی کارتە جیهانییەکانەوە مانگانە پارە بداتە ڤایبەر ئەو کات بێ کێشە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی