ئەپل ئایفۆن هەفت ب رەنگهكێ جێواز بەرهەم دئينت
خەندان 
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بە نیازی بەرهەمهێنانی ئایفۆن حەوتە بە رەنگێکی جیاواز لەوەی ئێستا لە بازاڕەکاندایە بە ئومێدی راکێشانی فڕۆشی زیاتر بۆ بەرهەمەکەیان.
لەوبارەیەوە پێگەی (mac otakara)ـی ژاپۆنی بڵاویکردەوە ئایفۆن حەوت و حەوت پڵەس لە داهاتوویەکی نزیکدا بە رەنگی ئاویی بەردەست دەبێت و بەکارهێنەرانی دەتوانن بەو رەنگە بیکڕن.
هەمان سەرچاوە وێنەیەکی وەک نمونەی ئەو رەنگە بڵاوکردووەتەوەو پێشانی هەوادارانی داوە، بەڵام راشیگەیاندووە هێشتا هەواڵەکەی بۆ دووپاتنەکراوەتەوە کە لەلایەن سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەپڵەوە پێی راگەیاندراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت پاش خستنە بازاڕی ئایفۆن حەوت بە رەنگی رەشی بریقەدار، هەوادارێکی زۆری ئەو ئامێرە داوایان کرد بە رەنگی سپی بریقەداریش (ئاویی) بخرێتە بازاڕەکانەوە، هەربۆیە ئەپڵ بیرۆکەکەی پەسەندکردن و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمی دەهێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
