شبكة لالش الاعلامية

گالاکسییا نوو کێشەيه‌كا دى لێ هاته‌ ديتن

گالاکسییا نوو کێشەيه‌كا دى لێ هاته‌ ديتن  
خەندان- ماردین عوزێری

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نوێترین مۆبایلی گالاکسی خستە بەردەست بەکارهێنەران و بە یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستای جیهانی تەکنەلۆژیا دادەنرێت.

سامسۆنگ گالاکسی S8 لە چەندین رووەوە یەکێکە لە بەهێترین ئامێرە هۆشمەندەکانی ئێستای جیهان و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی هەیە کە لە گالاکسییەکانی پێش خۆی جیای دەکاتەوە، بەڵام کۆمەڵێک کێشەی لێ دۆزراوەتەوە کە بەکارهێنەرانی بێزار کردووە.

یەکێک لەو کێشانە کە لە ئێستادا بووەتە جێی سەرنجی پێگە تەکنۆلۆژییەکان ریستارتی لەناکاوە، لەم رۆژانەی رابردوودا سەدان بەکارهێنەر رەخنەی ئەوە لە سۆمسۆنگ دەگرن کە هەندێک جار بە بێ هۆکار مۆبایلەکانیان دەکوژێنەوە و دادەگرسێنەوە.

تا ئێستا سامسۆنگ بە فەررمی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم کێشەیە بڵاو نەکردووەتوە و هیچ ئەپدەیتێکی سیستەمەکەی نەخستووەتە بەردەست بەکارهێنەران بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

موزێلا تايبه‌تمه‌نديه‌كا نوى يا وه‌رگێڕانێ زێده‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

هه‌رنۆكه‌ ئایفۆنا خۆ ئه‌پده‌یت بكه‌

Lalish Duhok

سۆنی مۆبایله‌كا نوو يا ئێکسپێریا راگەهاند

Lalish Duhok