شبكة لالش الاعلامية

بێ پێشمەرگەى شەرێ مووسلێ سەرناگرت

بێ پێشمەرگەى شەرێ مووسلێ سەرناگرت ImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
هەولێر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد ڕایگەیاند، هیچ شەڕێك بەبێ پێشمەرگە لە مووسڵ سەر ناگرێت؛ هەروەها ڕوونیشی دەكاتەوە، زانیاریی تەواومان لەسەر تاكتیكەكانی تیرۆریستانی داعش هەیە و هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانەوە گورزێكی كاریگەر و گەورەیان لە داعش وەشاندووە، بۆیە پێگەی داعش زۆر لاواز بووە و، ناتوانێ خۆ لەبەر پێشمەرگە ڕابگرێ.

لیوا (مووسا گەردی) فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئەو بێدەنگییەی داعش هی ئەوەیە هێزەكانی خۆیان بردووەتە لای ڕومادی؛ چاک دەزانن هیچیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێ ناکرێ؛ ئەوەتا لە هەموو میحوەرەكانەوە زەمینگیر بوونە؛ هەروەها لە مووسڵ لەگەڵ خەڵكی مەدەنی تووشی كێشە بوونە و دوێنێ ٧ چەكداری داعش و چەنك كەسێك لە مووسڵ كوژراون.”

گوتیشی: “هیچ شەڕێك بەبێ پێشمەرگە لە مووسڵ سەر ناگرێت، سوپای عێراق مووسڵی پێ ناگیردرێتەوە، ئەگەر پێشمەرگە بەشداری نەكات.

دەیشڵێت: “هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانەوە گورزی كاریگەر و گەورەیان لە داعش داوە؛ پێگەی داعش زۆر لاواز بووە و، خۆی پێ لە بەر پێشمەرگە ڕاناگرێ؛ هەر جارێك هوروژمیان هێنابێ، تووشی زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بوونەتەوە. هێزەكانی پێشمەرگە سەنگەرەكانی خۆیان قایم كردووە و، زانیاریی تەواومان لەسەر تاكتیكەكانی تیرۆریستانی داعش هەیە و شەو و ڕۆژیش لەسەر هەستین تێكشكاندنیان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ گەهشتە هەولێرێ

Lalish Duhok

قانوونا ھەلگرتنا چەکی ل هەرێما کوردستانێ دێ ھێتە راستڤەکرن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانى:كه‌رتێن په‌روه‌ردێ وخواندنا بلند ئه‌ركێن به‌راهیێ یێن حوكمه‌تا هه‌رێمێ نه‌

Lalish Duhok