شبكة لالش الاعلامية

واليێ گەیارە و بەرپرسێ هاونێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن

واليێ گەیارە و بەرپرسێ هاونێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن227253Image1

رووداو- ھەولێر

والی داعش لە شارەدێی گەیارە و بەرپرسی ھاوەنەکانی داعش لە هەمان شوێن، كەوتنە بەر هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان و کوژران.

هێرشەكە رۆژی شەممە 2-7-2016 ئەنجامدراوە، عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 15 ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند”ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مەھدی لویزی، والی داعش لە شارەدێی گەیارە و حەمادی خەفاجی، بەرپرسی تیمی هاوەنەكانی داعشیان کوشتوون”.

شارەدێی گەیارە لەڕووی دانیشتووانەوە گەورەترین شارەدێی عێراقە و لەسەر رووباری دیجلە هەڵكەوتووە، سەر بە پارێزگای نەینەوایە و بەدووری 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری موسڵ.

بەرەبەیانی رۆژی 18-6-2016 پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی شەرگات و شارەدێی گەیارە لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین و باشووری موسڵ لەلایەن سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی عێراق و ھاوپەیمانان دەستیپێکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: بڕیارا 688 یا ڕێخۆشکەربوو ژ بۆ کو ئەم ب شێوازێ خۆ حکومڕانیا گەلێ خۆ بکەین

Lalish Duhok

گوهۆڕين كه‌فتنه‌ خشتێ مووچێ فه‌رمانبه‌ران

Lalish Duhok

وه‌زیرێ خووندنا بلند داخوازا گهۆڕینا سیسته‌مێ وه‌رگرتنا قوتابيان ل زانكۆيان دكت

Lalish Duhok